کوردستان
وێنەی کۆبوونەوەکەی مەزڵووم عەبدی و شاندێکی رۆژاڤای کوردستان لە هەولێر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا. رۆژی 6-2-2026.
رووداو دیجیتاڵ
مەزڵووم عەبدی، فەرماندی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەختیان کردووەتەوە لەسەر پاراستنی تایبەتمەندیی ناوچە کوردییەکان و پاراستنی مافەکانی کورد لە سووریا.
رۆژی 6-2-2026، مەزڵووم عەبدی و شاندێکی رۆژاڤای کوردستان لە هەولێر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونەوە.
مەزڵووم عەبدی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم، بەردەوامبوون لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و رێگاکانی پاراستنی ئەو ناوەندانەی کە چەکدارانی داعش و خێزانەکانیانی تێدایە، تاوتوێ کران.
فەرماندی گشتیی هەسەدە هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە باسیان لە یەکخستنی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان بە هەموو وردەکارییەکانیانەوە کردووە، بە هێزەکانی پاراستنی ژن (YPJ)یشەوە.
بەگوتەی ئەو، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا تیشکی خستووەتە سەر گرنگیی جێبەجێکردنی تەواوەتیی رێککەوتنەکە و پشتگیریی وڵاتەکەشی بۆ ئەم قۆناخە دەربڕیوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ