ئاری هەرسین: ئەوانەی کۆنترۆڵی تەواوی عێراقیان بە دەستەوەیە لە دەرەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئەحمەد حەمید
ئەحمەد حەمید
ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان و سەنگەر عەبدولڕەحمان
ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان و سەنگەر عەبدولڕەحمان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشداری لە دۆخی ناوچەکە و مەترسییەکانی سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دەدات؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە گرووپە لەیاسادەرچووەکان بە ئامانجی لەنێوبردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان کار دەکەن.
 
ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات، رایگەیاند: "ئەوەی زەرەرمەندی یەکەمی شەڕە، خەڵکی مەدەنی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە. وەک جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی فەرمووی، ئێمە بەشێک نەبووین لە شەڕ و نابینە بەشێکیش لەشەڕ. حەق وایە کۆماری ئیسلامی ئێران وردتربن لەو چالاکییە سەربازییانەی دەیکەن، چونکە ئەوان شارەزاییان هەیە."
 
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ، ئاری هەرسین داوا دەکات رێگری لەو گرووپانە بکرێ کە دەیانەوێت خاکی کوردستان بکەنە ئامانج و دەڵێت: "حەق نییە کۆماری ئیسلامی ئێران رێگە بدات کەس بە ناوی ئەوەوە شەڕی بەوەکالەت بکات بەرامبەر خەڵکی کوردستان. لە مێژووی دوور و درێژی ئێمەدا نەبووە بستێک خاکی کەسمان داگیر کردبێ."
 
بەرپرسی لقی چواری پارتی گومانی خستە سەر سەروەریی دەوڵەتی عێراق و پێی وایە بڕیارەکان لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان دەدرێن و گوتی: "بەراستی ئێمە دەبێت هەڵوەستە بکەین لەسەر ئەوەی کە ئایا ئەم عێراقە دەوڵەتە یان نا؟ شەو و رۆژ باسی سەروەری عێراق و ئەوەی عێراق دەوڵەتێکی سەربەخۆیە دەکرێ، ئێمە ئەوە نابینین. راستی ئەنجوومەنێکی وەزیران هەیە، هەفتەی جارێک کۆبوونەوە دەکات و بڕیار دەردەکات، خۆی بە خاوەنی وڵات دەزانێت، بەڵام ئەوانەی کۆنترۆڵی تەواوی عێراقیان بە دەستەوەیە لە دەرەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانن بە نایاسایی."
 
ئاری هەرسین هۆشداری دەداتە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کە مەترسییەکان بە هەند وەربگرن و گوتی: "ئەم گرووپە لە یاسادەرچووانە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستانن، ئەمانە سەیری ئەوە ناکەن کە تەمەنی یەکێک هەشتا یان حەفتایە، سەیری ئەوە ناکەن کە ئەم فەرماندە سەربازییە لایەنگری پارتییە یان یەکێتییە، بەڵکو سەیری ئەوە دەکەن کە تۆ کوردی خەڵکی کوردستانی. بەڵام بەداخەوە هەندێک لە لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان تائێستا یان خەبەریان نەبوەتەوە یان بێباکن بەرامبەر ئەم نامەیەی کە بە رۆژی رووناک بۆ هەرێمی کوردستان دێت کە دەڵێت ئەم قەوارەیە نایەڵین هەبێت و نایەڵین بمێنێت."
 
ئەو بەرپرسەی پارتی رەخنەی لە پێگەی حەشدی شەعبی لەنێو هاوکێشە سیاسی و ئەمنییەکاندا گرت و رایگەیاند: "رێکخستنی حەشدی شەعبی بە یاسا لەپێناو خۆشبەختی خەڵکی عێراق و چەسپاندنی دیموکراسی نییە، گرووپێکی سەرکوتکەرن کە بە وەکالەت شەڕ دەکەن."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سلێمانی

داهاتی مانگانەی سلێمانی 50 ملیار دینار کەمیکردووە

بە گوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت کە رۆژانە داتای داهاتی نێوخۆی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە تۆماردەکات، داهاتی ئەم هەفتەیەی ئەو سنوورە سفر بووە و داهاتی مانگێکیش 50 ملیار دینار کەمیکردووە. سەرپەرشتیاری ماڵپەڕەکەش نەبوونی دەوام و دۆخی جەنگ بە هۆکاری دەزانێ.