رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری پسوولەی مانگی دووی هاوبەشانی پڕۆژەی رووناکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "80%ی هاونیشتمانیان پارەیەکی کەمتر لە جاران دەدەن".
بەپێی ئەو داتایانەی وەزارەتی کارەبا بڵاویکردوونەتەوە، تێکڕای بڕی پسوولەی مانگی شوبات بۆ ماڵان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان 36,000 دینار بووە. کەمترین بڕی پارەی پسوولە لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە کە 30,000 دینار بووە، لە کاتێکدا لە سلێمانی 35,000 دینار، لە هەڵەبجە 39,000 دینار و لە دهۆک 74,000 دینار بووە.
بەپێی پڕۆژەی رووناکی، ژمارەی هاونیشتمانیان و شوێنە بازرگانییەکان بەمشێوەیەیە:
کوردستان (بە گشتی): 4,427,000 هاونیشتمانی و 137,000 شوێنی بازرگانی.
هەولێر: 1,935,000 هاونیشتمانی و 61,000 شوێنی بازرگانی.
سلێمانی: 1,345,000 هاونیشتمانی و 35,000 شوێنی بازرگانی.
دهۆک: 495,000 هاونیشتمانی و 20,000 شوێنی بازرگانی.
زاخۆ: 238,000 هاونیشتمانی و 10,000 شوێنی بازرگانی.
سۆران: 144,000 هاونیشتمانی و 5,000 شوێنی بازرگانی.
هەڵەبجە: 135,000 هاونیشتمانی و 4,000 شوێنی بازرگانی.
راپەڕین: 135,000 هاونیشتمانی و 2,000 شوێنی بازرگانی.
وەزارەتی کارەبا ئاماژە بەوە دەکات کە بەپێی نرخە نوێیەکان، 80%ی هاونیشتمانیان، بەتایبەتی کەمداهاتەکان، پارەیەکی کەمتر دەدەن بەراورد بەو پارەیەی پێشتر بۆ کارەبای مۆلیدە و نیشتمانی خەرجیان دەکرد.
پڕۆژەی رووناکی لە تشرینی دووەمی ساڵی 2024 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە راگەیێندرا. ئامانجی پڕۆژەکە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ سەرانسەری هەرێمی کوردستان و بڕیارە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 تەواو بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ