8810 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ساکار عومەر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەپێی دوایین ئاماری رێکخراوی ئیمێرجنسی ئێران، لە دەستپێکی شەڕەوە تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هەشت هەزار و 810 کەس لە پێنج پارێزگاکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون.
 
بەپێی ئەم ئامارانە، لە دوای تارانی پایتەختی ئێران، پارێزگای لۆڕستان بە دوو هەزار و 509 بریندار، ئیلام بە هەزار و 986 کەس و کرماشان بە هەزار و 853 لە ریزبەندی دووەم، سێیەم و چوارەمین پارێزگا دێن.
 
ئیمێرجێنسی ئێران ئاماری  10 پارێزگای بڵاو کردووەتەوە کە هەر پێنج پارێزگاکەی رۆژهەڵاتی کوردستانیشی تێدایە.
 
لەکۆی بیست هەزار و 24 برینداری دە پارێزگاکە، هەشت هەزار و 810 برینداریان لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سلێمانی

داهاتی مانگانەی سلێمانی 50 ملیار دینار کەمیکردووە

بە گوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت کە رۆژانە داتای داهاتی نێوخۆی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە تۆماردەکات، داهاتی ئەم هەفتەیەی ئەو سنوورە سفر بووە و داهاتی مانگێکیش 50 ملیار دینار کەمیکردووە. سەرپەرشتیاری ماڵپەڕەکەش نەبوونی دەوام و دۆخی جەنگ بە هۆکاری دەزانێ.