لەبارەی ئەو کەسەی لە کەربەلا گیانی لەدەستداوە، وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، ئەو کەسەی لە کەربەلا گیانی لەدەستداوە ژنێکی بە تەمەن بووە، بەدەست نەخۆشی درێژخایەنەوە ناڵاندوویەتی و بەم دواییانەش نەشتەرگەری بۆ کراوە.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئەوەشهاتووە، تەواوی رێکارەکانی خۆپارێزی بەپێی رێنماییە تەندروستییە جیهانییەکان بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا گیراوەتە بەر.
لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ تووشبووان، وەزارەتی تەندروستی جەختدەکاتەوە، هەموو تووشبووان بۆ شوێنی تایبەت دەگوازرێنەوە و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەوانەی سەرپێچی دەکەن، دەگرێتە بەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ