نێچيرڤان بارزانى دڵنیایی دەدات لە بەردەوامیی پرۆسەی رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزدی

06-03-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە میری ئێزدیان کرد و لە دیدارێکدا دۆخی کوردانی ئێزدییان لە کەمپی ئاوارەکان و شنگال و دەرەوەی وڵات تاوتوێ کرد. نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی دا لە بەردەوامیی پرۆسەی رزگارکردنی ئەو کوردە ئێزدییانەی لەلایەن داعشەوە رفێندراون.
 
پێشنيوه‌ڕۆى رۆژی دووشه‌ممه‌ 06-03-2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له‌ مير حازم ته‌حسين به‌گ، ميرى ئێزديان ‏كرد.‏ له‌ ديدارێكێدا دۆخى کوردانی ئێزدییان له‌ كه‌مپه‌كانى ئاواره‌يى و شنگال و ده‌ره‌وه‌ى ‏وڵات تاوتوێ کرد و تيشك خرايه‌ سه‌ر به‌رده‌واميى پرۆسه‌ى رزگاركردنى رفێندراوانى ئێزدى و ژيان و گوزه‌رانى رزگاركراوان و چۆنێتيى يارمه‌تيدانيان.‏
 
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى بايه‌خدانى به‌رده‌وام به‌ دۆخى ئێزدييان و ‏جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى ‏عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال كرده‌وه‌، بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانيان و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان ‏يارمه‌تى بدرێن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى.‏
 
نێچيرڤان بارزانى به‌رده‌واميى هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ ئێزدييان و پاراستنى ‏مافه‌كانيان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها دڵنيايى داوە كه‌ ‏پرۆسه‌ى رزگاركردنى رفێندراوان و ئاشكرا كردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بێت و "هه‌رچى پێويست بێت بۆ رزگاركردن و يامه‌تيدانيان، درێخى ناكرێت."‏
 
ميرى ئێزديان سوپاس و پێزانينى خۆى و ئێزدييانى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وام و هاوكارييه‌كانى نێچيرڤان بارزانى، به‌تايبه‌تيش ‏هه‌وڵه‌كانى بۆ رزگاركردنى رفێندراوانى ئێزدى و به‌رگريكردن له‌ مافه‌كانيان، ده‌ربڕى.
 
ئه‌نجامى دوايين سه‌ردان و ديداره‌كانى ميرى ئێزديان له‌گه‌ڵ پاپاى ڤاتيكان و به‌رپرسانى وڵاتان له‌ ئه‌وروپا و عێراق و ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى ‏ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.‏
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دکتۆر رەشاد میرانی و ئیدریس نێچیرڤان بارزانی.

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سەردانی زانای دیاری کورد رەشاد میران دەکات

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، سەردانی دکتۆر رەشاد میرانی کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە پیرۆزبایی لێکردنی بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نێودەوڵەتی (پووشکین) وەک یەکەمین کورد کە لە رووسیا ئەم خەڵاتەی بردووەتەوە.