لە مووش خانوویەک داڕما و ژنێكی بەساڵاچوو گیانی لەدەستدا

06-05-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شارۆچکەی کۆپ سەر بە پارێزگای مووشی باکووری کوردستان سەقفی خانوویەک، کە لە قوڕ دروستکرابوو، داڕما؛ بەهۆیەوە ژنێکی بەساڵاچوو گیانی لەدەستدا و هاوژینەکەشی بریندار بوو.
 
رووداوەکە رۆژی دووشەممە 5ی ئایاری 2025 لە گوندی گۆڵچیمان نزیک لە ناوەندی شارۆچکەی کۆپ روویدا.
 
سەقفی ماڵێک کە لە قوڕ دروستکرابوو، بە هۆکارێکی نادیار داڕما. ژنێکی تەمەن 85 ساڵ بەناوی زەینەب ئاتاچ، کە لەژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکەدا گیری خواردبوو، گیانی لەدەستدا و هاوژینە تەمەن 87 ساڵەکەشی بریندار بوو.
 
تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکەش گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شارۆچکەی کۆپ. هاوکات لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرانبوونی ئاژەڵ راستەوخۆ نرخی گۆشتی گرانکردووە

نرخی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە؛ کیلۆیەک گۆشتی بەرخ گەیشتە 22 هەزار دینار

نرخی ئاژەڵ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە. ئێستا جووتێک مەڕی زاو بە 1 ملیۆن و 100 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو نرخی هەمان جووتە مەڕ لە دەوروبەری 800 هەزار دیناردا بوو.