سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی رووداو دەکات

07-08-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن پرسە و سەرەخۆشی بۆ بەڕێوەبەری رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو کرد و تێیدا بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکیەوە پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستە کردووە.
 
رۆژی شەممە 06-08-2022 حاجی محەممەد عەلی محەممەد، باوکی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو لە تەمەنی 92 ساڵیدا لە سۆران کۆچی دواییکرد و سبەینێ یەکەم رۆژی پرسەکەیەتی لە مزگەوتی شافیعی لە سۆران.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی حاجی محەممەد عەلی محەممەد، باوکی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەربڕیوە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی رووداو لەبارەی کۆچی دوایی باوکیەوە لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی، "زۆر زەحمەتت کێشا بە دەست نەخۆشییەکانتەوە. ئینشاڵڵا دەبنە کەفارەتی دواڕۆژت. ئینشاڵڵا خوای گەورە دەرگەی بەهەشت بۆ رووحت دەکاتەوە."
 
ئاکۆ محەممەد ئاماژەی بەوەش داوە، "بیرەوەرییەکانم لەگەڵ تۆ باوکە گیان هەموویان بەهۆی رێنوێنییە باشەکانت، رۆژانە لە هزری مندا دەبن. تۆ بە جەستە رۆیشتی، بەڵام هەمیشە یادگاری و رێنوێنی و قسەکانت لەلای ئێمەن."
 
دەقی پرسەنامەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان:
 
بەڕێز ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو:
 
کۆچی دوایی حاجی محەممەد عەلی محەممەدی باوکی بەڕێزتانمان بیست و بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.
 
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەهۆی لافاوەکەوە 35 کەس بریندار بوون

زیانەکانی لافاوەکەی رانیە: زیاتر لە 25 ماڵ ژێر ئاو کەوتوون و لیژنە بۆ قەرەبوو پێکدەهێنرێت

دانیشتووانی رانیە خەریکی راماڵینی پاشماوەی ئەو لافاو و تەرزەیەن کە رۆژی دووشەممە شارەکەی گرتەوە. پیاوێکی خەڵکی ئەنبار کە ماوەی 5 ساڵە لەو شارە کرێنشینە، باس لەوە دەکات لافاوەکە نەک هەر ماڵەکەی، بەڵکو هەموو ئەو کەلوپەلانەشی لەناو بردووە کە بۆ دابینکردنی بژێویی چوار منداڵەکەی کۆی کردبوونەوە.