لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە مێردین چوار کەس گیانیان لەدەستدا

06-11-2024
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە مێردینی باکووری کوردستان، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکە برینداربوون.
 
رووداوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، 06-11-2024، لە شارۆچکەی دارگەچیت سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان روویدا؛ دوای ئەوەی شۆفێرەکە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلکەی لەدەستدا، وەرگەڕا.
 
تیمەکانی تەندروستی و جەندرمە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بەگوێرەی زانیارییەکان چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان منداڵێکی ساوایە.
 
بریندارەکان گەیێندرانە نەخۆشخانە و تەرمی چوار کەسەکەش رەوانەی دادپزیشکیی پارێزگاکە کرا.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی تورکیا، لە 6 مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا 344 هەزار و 906 رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا تۆمارکراون کە تێیاندا هەزار و 533 کەس گیانیان لەدەستداوە و 215 هەزار و 646 کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی.

فراکسیۆنی دەم پارتی لە نزیک سنووری رۆژئاوای کوردستان کۆدەبێتەوە

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، بۆ سەرنج خستنەسەر پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا، کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنەکەی لە شارۆچکەی نوسێبینی مێردین و لە خاڵی سفری سنوور دەکات.