رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی زانکۆی پزیشکیی کرماشان دەڵێ، پاسێک لە رۆژهەڵاتی شاری کرماشان وەرگەڕاوە و 25 کەس برینداربوون.
مەسعود قەلعە سفیدی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی زانکۆی پزیشکیی کرماشان گوتی: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ 6ـی کانوونی یەکەمی 2025، پاسێک لە رۆژهەڵاتی شاری کرماشان وەرگەڕا و بەو هۆیەوە 25 کەس لە سەرنشینان برینداربوون، بەڵام هۆکاری رووداوەکە هێشتا دیار نییە".
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی زانکۆی پزیشکیی کرماشان دەڵێ، رووداوەکە کاژێر 2:53 بەرەبەیان روویداوە و تیمەکانی فریاکەوتن چوونەتە شوێنی رووداوەکە و برینداران بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی پارێزگای کرماشان 23-11-2025 رایگەیاند: "نزیکەی 47٪ـی رووداوەکانی هاتووچۆی پارێزگاکە لە رێگە سەرەکی و جووتسایدەکان روودەدەن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ