کەشناسی: بارانبارین لە هەموو هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی سەرەتای شەپۆلی بارانبارینی ئەم هەفتەیە بەشێوەی گشتگیر دەستپێدەکات. کەشناسێک دەڵێ: "مەترسی لافاو لە چەند ناوچەیەک هەیە."
 
ئەمڕۆ شەممە 06-12-2025، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما نزیکەی 3 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، "سبەی ئاسمان هەور دەبێ و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەر هەیە نمەباران ببارێ."
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسی دەڵێ، "ئاسمان هەوری باراناوی دەبێ؛ بارانبارین بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێمی کوردستانەوە دەستپێدەکات پاشان هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە."
 
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "شەپۆلەکە بە گشتیی بەهێز دەبێ و تاوەکو کۆتایی دێت بەگوێرەی ناوچەکان، پێشبینی دەکرێ لە 80 بۆ 200 ملیمەتر باران ببارێ."
 
ئەو کەشناسە پێشبینی کرد، "ئەو ناوچانەی لە شارە جیاوازەکان ساڵانی رابردوو لافاویان تێدا دروستبووە، لەم شەپۆلەدا مەترسیی لافاویان لەسەر دەبێت."
 
پێشبینی بڕی بارانبارین
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی دوێنێی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، "پێشبینی دەکرێ رۆژی شەممە زۆرترین بڕی باران لە ئیدارەی سۆران ببارێ کە بڕەکەی 20 بۆ 30 میلیمەتر دەبێت."
 
کەشناسی رایگەیاندووە، "رۆژی دووشەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک باران بە لێزمە دەبارێت کە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە لەو ناوچانەی بارانی زۆریان تێدا دەبارێ."
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداری لە بارانبارینی رۆژی سێشەممە دەدات و ئاماژە بەوە دەکات: "لە نیوەڕۆوە تا درەنگی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە، بارانی بەخوڕ و بەلێزمە دەبارێ و هۆشداری لە دروستبوونی لافاو لە ناوچە جیاوازەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان دەدرێت."
 
کەشناسی پێشبینیی کردووە، چوارشەممە بارانی بەلێزمە ببارێ و پێنجشەممەش شەپۆلەکە کۆتایی بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی: ئیلهام ئەحمەد لە رێگەی زوومەوە بەشداری لە کۆنفرانسی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی دەکات

یاریدەدەری هاوسەرۆکی دەم پارتی بە رووداوی راگەیاند: "بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئیلهام ئەحمەد لە رێگەی زوومەوە بەشداری لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی دەکات." هەر بە گوێرەی دەم پارتی، لە هەرێمی کوردستانەوە دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ ئەمینه زکری، نوێنەری سەرۆک بارزانی و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و دارا خەیلانی، نوێنەری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بانگهێشت کراون