10 کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای وان زیندانیکران

07-01-2023
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، 10 کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە زیندانیکران. 
 
فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە لە پارێزگای وان رایگەیاند، رۆژی 6ی کانوونی دووەمی 2023، بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگاکە، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر 12 شوێن ئەنجامدا و 21 گومانلێکراو دەستگیرکران. 
 
لە شوێنەکاندا دەستبەسەر 54 گرام کۆکایین، 52 گرام ئیرۆیین، 13 گرام ماریوانا، سێ دەمانچە، دوو تاپڕ و 152 دانە حەبی کریستال گیرا. 
 
دوای لێکۆڵینەوە و تەواوکردنی رێکارەکانی ئاسایش، گومانلێکراوەکان رادەستی دادگە کران و بە بڕیاری دادوەر 10 کەسیان بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر زیندانیکران و 11 گومانلێکراوەکەی دیکەش بەمەرجی دادیی ئازادکران. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پارەی دیناری عێراقی جۆری 10 هەزار دیناری. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرچاوەیەک: بڕیارە سبەی لیستی مووچەی مانگی نیسان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێ، بڕیارە تیمێکی تەکنیکیی وەزارەتەکەیان ئەمشەو بچێتە بەغدا و سبەی لیستی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بکات.