نێچیرڤان بارزانی و ماکرۆن جەخت لە هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
وەرزێر خەلیل
وەرزێر خەلیل @redyar_xalel
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن قسەیانکردووە و پاڵپشتیی پاریسی بۆ سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان پیشانداوە و رێککەوتوون لەسەر بەردەوامیی هاوئاهەنگییەکانیان. سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش سوپاسی پشتگیرییە بەردەوامەکانی فەرەنسا دەکات.
 
رۆژی شەممە، 7ـی ئاداری 2026، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە زمانی کوردی لە ئێکس بڵاویکردەوە: "پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عیراق نێچیرڤان بارزانی ئەنجامدا."
 
دەشڵێت: "پابەندی فەرەنسام بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عیراق، لە چوارچێوەکەشیدا هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە". گوتیشی: "هاوسۆزی خۆم بەرامبەر هێرشەکانی چەند رۆژی رابردوو بۆ بەڕێزیان دەربڕی."
 
لە بەرامبەردا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەوە رایگەیاند: "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوڕێی ئازیزم سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن، جەختمان لە گرنگیی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە و پاراستنی سەقامگیری کردەوە."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها دەڵێت: "سوپاسی پشتگیرییە بەردەوامەکانی فەرەنسا و رۆڵی پێشەنگیم کرد لە چەسپاندنی ئاشتی و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی شەڕ لە ناوچه‌که‌."
 
رۆژی 28ـی شوباتی 2026، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران و دواتریش ئەو بە مووشەک و درۆن وەڵامیدانەوە. بە گوێرەی بەدواداچوونی رووداو لە هەمان رۆژەوە تاوەکو 6ـی ئادار، بە لانیکەم بە 100 درۆن هێرشکرایە سەر هەرێمی کوردستان.
 
هێرشەکان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانەوە کرانە سەر هەرێمی کوردستان. هێرشە درۆنییەکان جگە لە زیانی ماددی و برینداری سووک، هیچ زیانێکی گیانی دیکەیان نەبوو.
 
سەرۆکی فەرەنسا لە نووسینەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە: "هاوڕابووین لە بەردەوامیدان بە هەوڵەکانمان بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی ململانێی ناوچەکە. بۆ ئەم مەبەستەش، سوپاسی بەڕێزیانم کرد بۆ پابەندیان بەو ئاراستەیە".
 
ماکرۆن جەختی لەوەش کردەوە: "فەرەنسا لە پشتیوانیکردن لە رێزگرتنی تەواوی سەروەری و ئاسایش و یەکپارچەیی عیراق، بە کوردستان-یشەوە، بەردەوام دەبێت."
 
دەقی پۆستەکەی ماکرۆن لە ئێکس

"پەیوەندییەکی تەلەفۆنی-م لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عیراق نێچیرڤان بارزانی ئەنجامدا.
 
پابەندی فەرەنسا-م بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عیراق، لە چوارچێوەکەشیدا هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە. هەروەها هاوسۆزی خۆم بەرامبەر هێرشەکانی چەند رۆژی رابردوو بۆ بەڕێزیان دەربڕی.
 
هاوڕابووین لە بەردەوامیدان بە هەوڵەکانمان بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی ملمڵانێی
ناوچەکە. بۆ ئەم مەبەستەش، سوپاسی بەڕێزیان-م کرد بۆ پابەندیان بەو ئاراستەیە.
 
فەرەنسا لە پشتیوانیکردن لە رێزگرتنی تەواوی سەروەری و ئاسایش و یەکپارچەیی عیراق، بە کوردستان-یشەوە، بەردەوام دەبێت."
 
دەقی پۆستەکەی نێچیرڤان بارزانی لە ئێکس
 
"لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوڕێی ئازیزم سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن، جەختمان لە گرنگیی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە و پاراستنی سەقامگیری کردەوە.
 
سوپاسی پشتگیرییە بەردەوامەکانی فەرەنسا و رۆڵی پێشەنگیم کرد لە چەسپاندنی ئاشتی و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی شەڕ لە ناوچه‌که‌."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەلسەباح، سەرۆکوەزیرانی کوێت

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی کوێت دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەلسەباح، سەرۆکوەزیرانی کوێت بە تەلەفۆن قسەیان کرد