رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی کۆماری فەرەنساوە پێگەیشت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، لەبارەی "دۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ بیروڕایان گۆڕییهوه. هەردوولا نیگەرانیی قووڵی خۆیان بەرامبەر بە مەترسییەکانی پەرەسەندنی گرژییەکان دەربڕی و هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێگری لە فراوانبوونی زیاتری بازنەی ململانێکان، بە شێوەیەک کە ئاشتی و ئاسایش بۆ گەلانی ناوچەکە بگەڕێتەوە."
لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکەدا، پهیوهندییهكانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوامیی هاوکارییەکان تاوتوێ کران. هەردوولا داکۆکییان لە پتەوکردنی ئەو پەیوەندییە دۆستانەیەی نێوانیان کردەوە کە مێژوویەکی درێژی لە هاوکاری و هەماهەنگی لە بوارە جیاوازەکاندا هەیە.
لای خۆیەوە، "سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی رۆڵی پێشەنگانەی سەرۆک ماکرۆن و فەرەنسای کرد بۆ پشتگیریکردنی بەردەوامی هەرێمی کوردستان و عێراق، بە تایبەت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکاندا بۆ دوورخستنەوەی ناوچەکە لە مەترسییەکانی شەڕ و ئاڵۆزی."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ