لە رۆژئاڤای کوردستان دووەم گیانلەدەستان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

07-08-2020
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن رۆژئاڤای کوردستان ڤایرۆسی کۆرۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی تەندروستیی بەڕێوەبەری خۆسەر لە رۆژئاڤای کوردستان رایگەیاند، دووەم تووشبووی کۆرۆنا لە ناوچەکانی دەوروبەری پارێزگای حەلەب، گیانی لەدەستداوە.
 
جوان مستەفا، سەرۆکی تەندروستیی بەڕێوەبەری خۆسەر ئاماژەی بەوەش کرد "ئەمڕۆ هەینی 7ی ئاب دووەم گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ناوچەکانی دەوروبەری پارێزگای حەلەب تۆمارکراوە. تووشبووەکە پیاوێك بووە کە لە پەنجاکانی تەمەنیدا بووە و دانیشتووی ناوچەی شەهبایە لە حەلەب، بەوەش دووەمین گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆماردەکرێن کە هەردووکیان لە ناوچەی شەهبا بوون".
 
لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، تووشبوویەکی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی نیشتمانی قامشلۆ گیانی لەدەستدا، بەڵام لەبەرئەوەی لەلایەن دەستەی تەندروستیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پشکنینی بۆ نەکرا، کەیسەکە بە فەرمی نەناسراوە و تاوەکو ئێستا تەنیا دوو کەیسەکەی ناوچەی شەهبا تۆمارکراون.
 
رۆژین ئەحمەد، گوتەبێژی لیژنەی تەندروستیی قامشلۆ رایگەیاند، نۆ تووشبووی نوێ لە قامشلۆ تۆمارکراون، هەشتیان لە شارەکە و یەکێكیان لە شارۆچکەی تەل کۆچەر، هەروەها سێ تووشبووی دیکە لە رەققە تۆمارکراون و بەو جۆرەش کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە رۆژئاڤای کوردستان بۆ 66 کەس بەرزبووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاشیڤی رووداو میوانداریی خانمێکی خاوەنکاری کرد

پاشیڤی رووداو؛ خانمێکی خاوەنکار هەلیکار بۆ چەندین ئافرەت دەڕەخسێنێت

ئەڵقەی پێنجەمی بەرنامەی پاشیڤی رووداو بە بەشداریی خاوەنکارێک، ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆی کوردستان و سروودبێژانی ئایینی بەڕێوەچوو. هەروەها جارێکی دیکە بۆ وەرگرتنی خەڵات، تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە کرا کە زۆرترین کۆمێنتیان بۆ پۆستەکانی رووداو کردووە.