رووداو دیجیتاڵ
لە 92ـیەمین ساڵیادی رۆژی شەهیدی ئاشووریدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "کوردستان بۆ هەمیشە بە لانە و نیشتمانی هەموو پێکهاتەکان دەمێنێتەوە."
رۆژی پێنجشەممە، 07-08-2025 لە پەیامەکەیدا لە تۆڕی ئێکس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "سڵاو بۆ گیانی قوربانییانی بێتاوانی کۆمه‌ڵکوژیی سێمێل ده‌نێرین که ساڵی 1933 له‌گه‌ڵ دانیشتووانی زیاتر له 60 گوندی پارێزگاکانی مووسڵ و دهۆک، بوونه قوربانیی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی شاهانه‌ی ئه‌وسای عێراق."
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر "پاراستنی کولتووری پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان" کردەوە و گوتی: "داکۆکی لە پاراستن و بره‌ودان به کولتووری فره‌یی و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن ده‌که‌ین و هه‌موو پێکهاته‌کان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که کوردستان بۆ هه‌میشه به لانه و نیشتمانی هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه."
رۆژی 7ی ئاب لەلایەن ئاشوورییەکانی جیهانەوە وەک "رۆژی شەهیدی ئاشووری" ناسراوە، کە ساڵانە ئاشوورییەکانی هەرێمی کوردستان یادی قوربانییانی کۆمەڵکوژیی سێمێل و گوندەکانی دەوروبەری دەکەنەوە.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئه‌مڕۆ له یادی 92 ساڵه‌ی رۆژی شه‌هیدی ئاشووریدا، سڵاو بۆ گیانی قوربانییانی بێتاوانی کۆمه‌ڵکوژیی سێمێل ده‌نێرین که ساڵی 1933 له‌گه‌ڵ دانیشتووانی زیاتر له شه‌ست گوندی پارێزگاکانی مووسڵ و دهۆک، بوونه قوربانیی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی شاهانه‌ی ئه‌وسای عێراق.
له‌م یاده‌دا، داکۆکی له پاراستن و بره‌ودان به کولتووری فره‌یی و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن ده‌که‌ین و هه‌موو پێکهاته‌کان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که کوردستان بۆ هه‌میشه به لانه و نیشتمانی هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ