رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵی، دامەزراندنی 8 هەزار یەکەمی زانکۆ و خاوەن بڕوانامەی باڵای عێراق رادەگەیێنێت و دوا وادەیش بۆ پێشكێشکردن دیاری دەکات.
سەعد لامی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو 16ی مانگ کۆدی دامەزراندن بۆ یەکەمەکانی زانکۆ و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵای پارێزگاکانی عێراق ئامادە دەکرێ، ئەوەش دوای وەرگرتنی هەموو داتاکان لە زانکۆ و کۆلێژەکان."
سەعد لامی گوتی: "دامەزراندنەکە 8 هەزار کەس لە سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە. هەر کەسێکیش لە دەرەوە خوێندبێتی و بڕوانامەکەی لە عێراق هاوتاکرا بێ، دامەزراندنەکە دەیگرێتەوە".
دامەزراندنەکە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
بەپێی یاسای 59ـی ساڵی 2017ـی عێراق، هەڵگری بڕوانامەکانی ماستەر، دکتۆرا و دیبلۆمی باڵا لە دامەزراوەکانی دەوڵەت بەپێی شوێنی نێشتەجێبوونیان دادەمەزرێن.
ژمارەی تەواوی یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆرمەکان دەردەکەوێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ