دەم پارتی لە ئامەد گردبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ پشتیوانی لە پڕۆسەی ئاشتی ئەنجامدا

09-02-2025
ماشەڵڵا دەکاک
ماشەڵڵا دەکاک
بەشداربووان هیواخواز بوون گردبوونەوەکە ببێتە گردبوونەوەی ئازادی و ئاشتی.
بەشداربووان هیواخواز بوون گردبوونەوەکە ببێتە گردبوونەوەی ئازادی و ئاشتی.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ئامەد بە سەرپەرشتی دەم پارتی گردبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ پشتگیری پڕۆسەی ئاشتی بەڕێوەچوو. چوار رێگای سەرەکی کە دەچنە مەیدانی گردبوونەوەکە داخرابوون. بەڵام هاتنە ناو مەیدانەکە لە هەر چوار لاوە بەردەوام بوو. بە تایبەتی هاتنی ژنان.
 
چاوی هەموو بەشداربووان لە پەیامی تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی بوو کە دەبوو پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بە خەڵکی بدات. 
 
 تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی گوتی، "بەڕێز ئۆجالان دەیەوێت تورکیا ببێتە دیموکراسی. دەیەوێت کورد بە ئازادی بە زمانی خۆی قسە بکات و بە زمانی خۆی پەروەردە بێت. بەڕێز ئۆجەلان دەیەوێت ئەو نوێنەرانەی بە ئیرادەی گەلی کورد هەڵبژێردراون شوێنەکانیان لەلایەن قەییومەوە پڕ نەکرێتەوە. بەڕێز ئۆجەلان دەیەوێت ئامەد لەلایەن خەڵکی شارەکەوە بەڕێوەببرێت."
 
لە مەیدانەکەدا هەم هەستی گەشبینی بۆ ئاشتییەکی گونجاو و هەمیش مەترسی فریودان هەبوو. لە لایەکەوە خەڵکی بە جۆش و خرۆش بوون و لەلایەکی دیکەوە ترس لەسەر دڵیان نیشتبوو.
 
بەشداربوویێکی گردبوونەوەکە گوتی، "خۆزگە دەخوازم ئەم گردبوونەوەیە ببێتە گردبوونەوەی ئازادی و ئاشتی. ئازادی وڵاتی کوردستان. هەموومان پێکەوە ئازاد بین. لە ماڵی خۆمان بە ئارامی بژین. بەڵام باوەڕمان نییە. باوەڕمان بەم وڵاتە نییە قوربان."
 
ئەحمەد یەلی، بەشداربوویێکی دیکە گردبوونەوەکە بوو و باسی لەوە کرد، "لە لایەکەوە دەستی ئاشتی درێژ دەکات، لە لایەکی ترەوە شارەوانی کوردەکان هەموویان ژێردەست دەکات و قەییوم دادەنێت. ئەمە ئاشتییەکی راستەقینە نییە. ئەمە ئاشتییەکی هەڵەیە. ئەگەر ئاشتییەک هەبێت، دەبێت ئاشتییەکی یەکسان بێت."
 
نەجمەدین، یەکێکی دیکە بوو لە بەشداربووان و لەبارەی مافی کوردەکانەوە ئاماژەی بەوە دا، "مافی ئێمە دەبێت وەک یەک بێت، زمانی ئێمە دەبێت وەک یەک بێت. ئێمە وا دەزانین. شەڕ نابێت، بە لێکدان نابێت، بە پێکدادان نابێت. بە ئاشتی، بە برایەتی دەبێت."
 
دوای تەواوبوونی گردبوونەوەکە، گرووپی میوزیک، کە لە ئێلیهـ هاتبوو، بە گۆرانییەکانیان مەیدانەکەیان گەرم کرد. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری پارێزگای سنە دەڵێت، لە ساڵێکدا زیاتر لە 11 تۆن گۆشتی ئەسپ لە لایەن تیمەکانیانەوە دەستی بەسەردا گیراوە

بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی سنە: لە ساڵێکدا زیاتر لە 11 تۆن گۆشتی ئەسپ دەستی بەسەردا گیراوە

بەڕێوەبەری گشتیی ڤێتێرنەری پارێزگای سنە دەڵێت، لە ساڵێکدا زیاتر لە 11 تۆن گۆشتی ئەسپ لە لایەن تیمەکانیانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و 32 کەسیش بە تۆمەتی فرۆشتنی گۆشتی ئەسپ دەستبەسەر کراون.