بارانی بەخوڕ لە شێخان زیانی بە 30 ماڵ و 17 ئۆتۆمبێل گەیاند

08-02-2026
پەیمان محەممەد
تیمەکان کۆڵانێکی شێخان پاک دەکەنەوە.
تیمەکان کۆڵانێکی شێخان پاک دەکەنەوە.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بارانبارینی بەخوڕ لە 24 کاژێری رابردوودا، زیانی بە نزیکەی 30 ماڵ و 17 ئۆتۆمبێلی قەزای شێخان گەیاند. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، رووداوە سرووشتییەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و بۆ قەرەبووی زیانلێکەوتووانیش، لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکەنەوە.
 
رۆژی یەکشەممە، 08-02-2026، سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان لەکاتی بەسەرکردنەوەی ئەو ماڵانەی بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە زیانیان پێگەیشتووە، بە حەیدەر دۆسکی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کاژێر 03:30 خولەکی بەرەبەیان تیمەکانی بەرگریی شارستانی و شارەوانی بە هانای زیانلێکەوتووانەوە چوون.
 
بەگوتەی سەردار شێخ یەحیا، رووداوە سرووشتییەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، زیان بە نزیکەی 30 ماڵ و 17 ئۆتۆمبێل گەیشتووە. 
 
قایمقامی شێخان ئاماژەی بە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو کرد لەکاتی بارانباریندا و گوتی، هیچ گرفتێکی خزمەتگوزاری لە ئاوەڕۆی گەڕەکەکاندا نییە، بەڵکو بارانێکی زۆر لە کاتێکی کەمدا باریوە و بووەتە هۆی دروستبوونی رووداوە سرووشتییەکە.
 
تیمەکانی بەرگریی شارستانی و ژینگەپارێزان سەرقاڵی پاککردنەوەی شەقام و ماڵی زیانلێکەوتووانن. سەردار شێخ یەحیا ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی فیدراڵی بەرپرسیارە لە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی بارانەکە و بە شێوەیەکی فەرمی لایەنە پەیوندیدارەکان لە قەبارەی زیانەکان ئاگادار دەکرێنەوە.
 
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوو لە قەزای شێخان 52 ملیمەتر باران باریوە.
 
هەر بەگوێرەی کەشناسی هەرێمی کوردستان، "سبەی لە تەواوی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و رێژەی بارین لە ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران، راپەڕین و زاخۆ زیاتر دەبێت".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گوندی هەرمۆتە

هێرشەکان بەشێکی دانیشتووانی گوندی هەرمۆتەیان لە کۆیە ئاوارە کردووە

گوندی هەرمۆتە لە نزیک کۆیە، بەهۆی هێرشی بەردەوامی درۆن و مووشەک بۆ سەر کەمپی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، باڵی ترسی بەسەردا کێشراوە. بەشێک لە دانیشتووانەکەی کە زۆرینەیان کریستیانن، ناچاربوون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.