رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی پیرۆبایی لە پاپای نوێی کەنیسەی کریستیانە کاسۆلیکەکانی جیهان دەکات و دەڵێت، "هیوادارم ئەرکەکەی پڕ بێت لە ئاشتی، تەبایەتی و ئاشتەوایی ئایینەکان."
رۆژی پێنجشەممە 08-05-2025 رۆبەرت پریڤۆست وەک پاپای نوێی ڤاتیکان هەڵبژێردرا و ناسناوی (لیۆ)ـی هەڵبژارد. پرێڤۆست 14ـەم پاپای ڤاتیکانە ناسناوی لیۆی هەڵبژاردبێت.
ناوی تەواوی رۆبەرت فرانسیس پریڤۆستە و لە 14-09-1955 لەدایکبووە. لە مێژوودا یەکەم پاپای ڤاتیکانە کە خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی لە قەداسەتی پاپا لیۆی چواردەیەم دەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکەکانی جیهان."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ