لە زاخۆ رێژەی دەنگدانی تایبەت لە 60٪ تێپەڕیوە

08-10-2021
یوسف موسا
نیشانەکردن دەنگدانی تایبەت زاخۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 60٪ تێپەڕیووە و رێژەکەش لە بەرزبوونەوەدایە.
 
یوسف مووسا، پەیامنێری رووداو لە زاخۆ ئاشکرایکرد، تاوەکو کاژێر 14:00ی دوای نیوەڕۆ رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 60٪ تێپەڕیووە و ژمارەکەش لە بەرزبوونەوەدایە. دەشڵێت، ئێستا بنکەکانی دەنگدان چۆڵن و وەکو بەیانی قەرەباڵخ نین.
 
پەیامنێری رووداو لە زاخۆ روونیکردەوە، لە سنووری ئیدارەی زاخۆ، 22 هەزار کەس مافی دەنگدانیان لە دەنگدانی تایبەتدا هەیە، 11 هەزاریان هێزی چەکدارن، بریتین لە پێشمەرگەکانی فەرماندەیی دهۆک، هەروەها پۆلس و پۆلیسی هاتوچۆ و هێزەکانی ئاسایش، لەگەڵ هێزەکانی پاسەوانی سنوور، هەروەها 11 هەزار کەسیش وەک ئاوارە مافی دەنگدانیان هەیە و زۆربەیان کوردی ئێزدین و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 13 هەزار کەس دەنگیان داوە.
 
پەیامنێری رووداو لە زاخۆ گوتیشی، "سەر لە بەیانی بەهۆی لۆدی زۆر لەسەر ئامێرەکان و جەنجاڵی لە بنکەکانی دەنگدان دوو ئامێر لەکارکەوتبوون، بەڵام بە زوویی چاکرانەوە و ئێستا پرۆسەکە بە باشی بەڕێوەدەچێت".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی

هاوسەرۆکی دەم پارتی: با نەورۆزی ئەم ساڵ ببێتە نەورۆزێک تێیدا ناسنامە و زمانی کوردی بناسرێت

هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، نەورۆزی 2025 نەورۆزێک بوو کە تێیدا چەکەکان دانران و سووتێندران و گوتی، "هیوادارین نەورۆزی 2026 ببێتە نەورۆزێک کە تێیدا هەنگاوی دیموکراسیی بنرێت، یاسای تایبەت دەربکرێت و ناسنامە و زمانی کوردی بناسرێت."