رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەی وەزیرە کوردەکان لەگەڵ سوودانی دەڵێ، لەبارەی مووچە و نەوتی هەرێمی کوردستان قسەیان کرد و دۆخەکە باشە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی تشرینی یەکەمی 2025، د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری رووداوی لە بەغدا راگەیاند: "کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ بەڕێز سەرۆکوەزیران دوای کۆبوونەوەی فەرمیی ئەنجوومەنی وەزیران بوو. لەگەڵ بەڕێز سەرۆکوەزیران لەبارەی مووچە و نەوتی هەرێمی کوردستان قسەمان کرد؛ دۆخەکە باشە، هیوادارین لەم چەند رۆژەدا مووچە خەرج بکرێ."
د. فوئاد حوسێن گوتی: "بەگشتی باسی مووچەی مانگی هەشتمان کرد، دوایش مووچەی مانگی نۆ باس دەکرێ. کێشەی بنەڕەتی نەماوە. ئەگەر کێشەی پارەی نەختینە هەبێت ئەوە پەیوەندی بەهەموو عێراقەوە هەیە."
23ـی ئەیلوول، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بڕیاری دا مووچەی مانگی تەممووزی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات. تاوەکو ئێستا مووچەکانی مانگی ئاب و ئەیلوول خەرج نەکراون.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی ئایار، حوزەیران و تەمموز 120 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی خستەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
بڕی داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئاب یەکلایی نەکراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ