شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: داعش تاوەکو ئێستا مەترسییه‌ بۆسه‌ر ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە

09-01-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی فەرەنسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کۆبووەوە و رایگەیاند، "داعش تاوەکو ئێستا مەترسییە بۆسەر ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە".
 
رۆژی یەکشەممە 09-01-2022 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆلۆنێڵ ماتیاس، فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی فەرەنسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان، پەیوەندییەکانی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی بۆسەر ناوچەکە، کاری هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەدا کرا.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان "رۆڵی هێزەکانی فەرەنسای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەرز نرخاند، جەختی له‌وه‌ کردەوە کە داعش تاوەکو ئێستا مەترسییه‌ بۆسه‌ر ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە، جموجۆڵ و هێرشەکانی ئەم دواییە بۆسەر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل ئاماژەیە بۆ خۆڕێکخستنەوەیان لەم ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە".
 
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنه‌ هاوبەشه‌كانی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە و جێگیرکردنی هێز لەو ناوچانەی بە گرنگ زانی.
 
شاندە فەرەنسییەکە پەرەپێدانی هاریکاری و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات کردووەتەوە و "كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانی داعشیان لە ناوچەکەدا بە مەترسی زانی، بۆیه‌ جەختیان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق و پێشمەرگە لە ناوچەکە کردەوە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەنداوێکی ئێران، وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ورمێ: بارانبارین زیاتر بووە، بەڵام کەمئاوی چارەسەر نەبووە

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای ورمێ دەڵێ، لە سەرەتای پاییزەوە 33 ملیۆن مەتری سێجا ئاو رژاوەتە نێو بەنداوەکانی ئەو پارێزگایە، بەڵام هێشتا نیگەرانییان لەبارەی کەمئاوی نەڕەویوەتەوە.