هەناردەی ئامەد بۆ هەرێمی کودستان و عێراق 58٪ زیادیکردووە

09-02-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هەناردەی ئامەدی باکووری کوردستان لە مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵدا بەراورد بە هەمان وادەی پار 37٪ زیادیکردووە.
 
لەو مانگەدا ئامەد بەبەهای 25 ملیۆن و 23 هەزار دۆلار کاڵا و کەلوپەلی هەناردە کردووە. زۆرترین هەناردەی ئامەد بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بووە. 
 
یڵدز تورک، ئەندامی ئەنجوومەنی ژووری پیشەسازی و بازرگانیی ئامەد و سەرۆکی کۆمیسیۆنی بازرگانیی دەرەکیی ئامەد رایگەیاند، بەپێی ئەو داتایانەی کە ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، بەروارد بە داتاکانی مانگی کانوونی دووەمی 2024، لە مانگی کانوونی دووەمی 2025دا ئاستی هەناردەکردنیان بە رێژەی 37٪ زیادیکردووە.
 
بە گوتەی یڵدز تورک، هەناردەی ئامەد کە لە مانگی یەکی ساڵی 2024ـدا 18 ملیۆن و 227 هەزار دۆلار بووە، لە مانگی یەکی ساڵی 2025دا گەیشتووەتە 25 ملیۆن و 23 هەزار دۆلار.
 
ئامەد لە یەکەم مانگی ئەم ساڵدا زۆرترین هەناردەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو 58٪ زیادیکردووە و بایی 15 ملیۆن و 656 هەزار دۆلار کاڵا هەناردە کراوە. 
 
لەدوای هەرێمی کوردستان و عێراق، رووسیا بە یەک ملیۆن و 895 هەزار دۆلار بە پلەی دووەم دێت لە ریزبەندیی ئەو وڵاتانەی ئامەد زۆرترین کاڵای بۆ هەناردە کردوون. 
 
لە یەکەم مانگی ئەم ساڵدا هەرێمی کوردستان و عێراق، رووسیا، چین، سووریا و لیبیا پێنج وڵاتی سەرەکی بوون کە ئامەد زۆرترین هەناردەی بۆ کردوون.
 
بە گوتەی یڵدز تورک، لە کۆی هەناردەی گشتیی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق لە مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵدا پشکی ئامەد 40٪ بووە. ئەمەش ئەوە دەردەخات لە کاتێکدا ئاستی هەناردەی ئامەد بە رێژەی 37٪ زیادیکردووە، هەناردەکردنیان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق 58٪ زیادیکردووە. 
 
زۆرترین هەناردەی ئامەد لە مانگی کانوونی دووەمی 2025دا لە کەرتی دانەوێڵە، پەلەوەر، تۆوی رۆنی و بەرهەمەکانیدا بووە. 
 
لە هەناردەکردنی دانەوێڵە و پەلەوەر و بەرهەمەکان، ئامەد بە بەهای چوار ملیۆن و 690 هەزار دۆلار لە پلەی یەکەمدا بووە، لە دوای ئەویش کۆمپانیای کارەبایی و ئەلیکترۆنی بە بەهای چوار ملیۆن و 556 هەزار دۆلار، کانزای ئاسنی و نائاسنی بە بەهای سێ ملیۆن و 397 هەزار دۆلار، بەرهەمە کیمیاییەکان بە بەهای سێ ملیۆن و 289 هەزار دۆلار، و بەرهەمی کانگا بە بەهای دوو ملیۆن و 329 هەزار دۆلار بووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.