ژمارەی دانیشتووانی سێ گوندی باکووری کوردستان یەک کەسە

28 خولەک له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی راپۆرتی دەستەی ئاماری تورکیا کە رۆژی دووشەممە 9-2-2025 بڵاوکرایەوە، لە سێ گوندی باکووری کوردستاندا ژمارەی دانیشتووانیان تەنیا یەک کەسە.  
 
لە راپۆرتە تازەکەی دەستەی ئاماردا هاتووە، ژمارەی دانیشتووان بۆ 86 ملیۆن و 92 هەزار و 168 کەس بەرزبووەتەوە. 
 
رێژەی دانیشتووان لە ناوچە گوندنشینەکاندا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت. سێ گوندی پارێزگاکانی بەدلیس، سێرت و ئیدری باکووری کوردستان تەنیا یەک کەس تێیاندا دەژی. پارێزگای بایبورتی تورکیاش کەمترین ژمارەی دانیشتووی هەیە.
 
دابەزینێکی گەورە لە ژمارەی دانیشتووانی گوندەکاندا دەبینرێت. ژمارەی دانیشتووان لە هەندێک گوند بۆ کەمتر لە 10 کەس دابەزیوە و لە سێ گوندیشدا تەنیا یەک کەس دەژی.
 
ئەو 10 گوندەی کەمترین دانیشتووانیان هەیە:
 
• گوندی کایالیباغ (بەدلیس): 1 کەس
• گوندی چاتتەپە (قورتەڵان/سێرت): 1 کەس
• گوندی تاڕلاباشی (ئاراڵک/ئیدر): 1 کەس
• گوندی ئاکمڵی (یەدیسو/چەولیک): 2 کەس
• گوندی ماڵتەپە (ئاداکلی/چەولیک): 3 کەس
• گوندی دیلەکلی (گەڤەر/جۆلەمێرگ): 3 کەس
• گوندی کاڵفاڵار (ئەمەت/کوتاهیا): 3 کەس
• گوندی کەمەرلی (شرنەخ): 4 کەس
• گوندی جەڤیزدوزو (شرنەخ): 5 کەس
• گوندی تۆپاڵحەسەن (تەرجان/ئەرزینجان): 6 کەس
 
قەرەباڵخترین گوند لە سەمسوورە
 
تێکڕای ژمارەی دانیشتووانی گوندەکان لە سەرانسەری تورکیادا بە 234 کەس خەمڵێندراوە. 
 
هەروەها قەرەباڵخترین گوند، گوندی ئیپەکلییە لە پارێزگای سەمسوور. بەگوێرەی راپۆرتەکەی دەستەی ئامار، ژمارەی دانیشتووانەکەی گەیشتووەتە 6 هەزار و 681 کەس.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد ئەمین بۆزئەرسلان [لای راست] و نێچیرڤان بارزانی.

نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی محەممەد ئەمین بۆزئەرسلان: لە یادەوەریماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی زمانەوان، نووسەر و توێژەری کورد، محەممەد ئەمین بۆزئەرسلان بڵاوکردەوە کە لە سوێد کۆچی دواییکرد. نێچیرڤان بارزانی جەختی لە رۆڵی پێشەنگانەی بۆزئەرسلان لە پاراستنی زمان و ئەدەبی کوردیدا کردەوە.