هاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمان: لە گفتوگۆ لەگەڵ سەربەخۆکان بەردەوام دەبین

09-05-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دوای کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندی سەدر و هاوپەیمانیی سەروەری کە هاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمان پێکدەهێنن، لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن، "هاوپەیمانی لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەرییەی خراوەتەڕوو لە گفتوگۆكانی لەگەڵ سەربەخۆكان بەردەوام دەبێت."
 
لە راگەیێندراوەکەی هاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتماندا هاتووە، "لەسەر ئەوە كۆك بوون كە پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەران لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتیان، رۆڵی خۆی لە دانانی یاساكان و چاودێریكردن بگێڕێت."
 
دەقی راگەیێندراوی هاوبەشی هاوپەیمانیی رزگاریی نیشتمانی
 
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
 
وتعاونوا علی البر والتقوی ولا تعاونوا علی الاثم والعدوان
 
هاوپەیمانیی رزگاریی نیشتمانی بەسەر سەرجەم ئەو هێزە سیاسییانەدا كراوەیە كە بڕوایان بە حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی هەیە. هاوپەیمانیی رزگاریی نیشتمانی لەسەر ئەوە كۆك بوو كە پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەران لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییان، رۆڵی خۆی لە دانانی یاساكان و چاودێریكردن بگێڕێت و لە هەمان كاتیشدا هاوپەیمانی لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەرییەی خراوەتەڕوو لە گفتوگۆكانی لەگەڵ سەربەخۆكان بەردەوام دەبێت.
 
هاوپەیمانیی رزگاریی نیشتمانی
9ی ئایاری 2022
هەولێر
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە

وەزارەتی پێشمەرگە: پێشمەرگە بەشداریی هێرشی سەلاحەدینی نەکردووە

وەزارەتی پێشمەرگە ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە گوایە هێزەکانیان هێرشیان کردبێتە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین و رایدەگەیێنێت، پێشمەرگە بەشێک نییە لە ململانێ سەربازییەکانی ناوچەکە.