پارێزگاری ورمێ: زریان و تەرزە زیاتر لە چوار تریلیۆن تمەن زیانی بە کشتوکاڵ گەیاندووە

09-05-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری ورمێ رایگەیاند، بەهۆی زریان و تەرزەوە چوار تریلیۆن تمەن، (زیاتر لە 48 ملیۆن دۆلار) زیان بە کەرتی کشتوکاڵی پارێزگاکە گەیشتووە.
 
پێنجشەممە 08-05-2025، رەزا رەحمانی، پارێزگاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی باخ و زەوییە کشتوکاڵییەکانی مهابادی کرد و رایگەیاند، ''بەهۆی تەرزە و زریان، بەتایبەتی لە شارەکانی پیرانشار، مهاباد، بارووق، نەغەدە، بۆکان، چوار بورج و میاندواو، زیاتر لە 30 هەزار هیکتار زەوی زیانیان بەرکەوتووە.''
 
مهاباد یەکێک لەو شارانە بوو کە تێیدا جووتیاران بەهۆی تەرزە و زریانەکەوە زۆرترین زیانیان بەرکەوت. رەزا رەحمانی ئاماژەی بەوە کرد، زۆربەی ئەو باخانەی زیانیان بەرکەوتووە، تاوەکو دوو ساڵی دیکەیش بەرهەمیان نابێت، ''تەنیا لە مهاباد نزیکەی 11 هەزار هێکتار زەوی و باخ، 70٪ بۆ 100٪ـیان لەنێوچوون.''
 
پارێزگاری ورمێ داوا لە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دەکات بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشێک لە زیانەکانی جووتیاران، هاوکاریی پارێزگاکە بکات.
 
رەزا رەحمانی گوتیشی، بەگشتی تەرزە و زریانی ئەم دواییانە زیاتر لە چوار هەزار ملیار تمەن، زیانی بە کەرتی کشتوکاڵیی پارێزگاکە گەیاندووە، کە دەکاتە زیاتر لە 48 ملیۆن دۆلار.
 
لە 27ـی نیسانەوە، شەپۆلێکی باران و تەرزە زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتەوە و چەند رۆژێک بەردەوام بوو کە بەهۆی درووستبوونی لافاو، بارینی تەرزە و هەڵکردنی با و زریانی بە‌‌هێز لە چەندین ناوچە، زیانێکی زۆر بە باخ و زەوییە کشتوکاڵییەکان گەیشت و لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستدا.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە