رووداو دیجیتاڵ
لە کۆمەڵگەی مەرینا لە قەزای سێمێل دوو مێرمنداڵ بە مەبەستی مەلەکردن چووبوونە نزیک گۆمێکەوە، بەڵام بەهۆی نەشارەزایی خنکان.
حەسەن عەلی، برای یەکێک لە مێردمنداڵەکان دەڵێت، سەرەتا یەکێکیان چووەتە ناو ئاوەکەوە و نووقم بووە، ئەوەی دیکەش چووە رزگاری بکات، بەڵام ئەویش نووقم بووە و هەردووکیان خنکاون.
دوو مێردمنداڵەکە تەمەنیان 15 و 17 ساڵان بووە و ناوینا رۆژھات عەلی و ئەیمەن محەممەد بوو. ئێوارەی چوارشەممە 08-06-2022 لە نزیک کۆمەڵگەی مەرینا خنکان.
تەرمی مێرمنداڵەکان لە گۆرستانی سێمێل بەخاکسپێردران. هەردووکیان قوتابی بوون. رۆژهات پۆلی هەشت و ئەیمەن پۆلی حەوت بوو.
محەممەد موحسین، باوکی ئەیمەن دەڵێت، "من لە ماڵەوە بووم تەلەفۆنم بۆکرا و گوتیان ئەیمەن خنکاوە، چووین تەرمی یەکێکیانمان دەرهێنا، بینیمان ئەیمەنە"، دەشڵێت، دواتر بردوویانەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن، بەڵام بۆیان دەرکەوتووە کە گیانی لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ