فراکسیۆنی پارتی: لە بازگەی عەربەت بێ رێزی بە پەرلەمانتارێکمان کراوە و بێده‌نگ نابین

10-10-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە بازگەی عەربەت - سلێمانی "بێ رێزی" بە هەڵکەوت لالە ئەنوەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەیان کراوە. دەشڵێت، "بێ رێزیكردن به‌ هه‌ڤاڵانمان قبووڵكراو نابێت و بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست نامانهێڵێته‌وه‌." 
 
رۆژی یەکشەممە 09-10-2022، فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا باسی لەوە کرد، لە بازگەی عەربەت - سلێمانی "بێ رێزی" بە  هەڵکەوت لالە ئەنوەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەیان کراوە و "زۆر نابەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵدا کراوە لەلایەن کارمەندانی بازگەکەوە." 
 
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئەو کارە "بە تووندی" ئیدانە دەکات و دەڵێت، "دژی هەر بێ رێزییەکین بە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و ئەم بابەتە بۆ ئێمە مایەی قبووڵکردن نابێت." 
 
بەگوێرەی ماددەی 24ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمانتار نابێت لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت یان ماڵ و نووسینگەکەی پشکنینی بۆ بکرێت یان دەستگیربکرێت، بەبێ مۆڵەتی پێشوەختەی پەرلەمان تەنیا لەو کاتەدا نەبێت کە تاوانێکی بینراوی ئەنجام دابێت. فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، "پەرلەمانتار خاوەنی پارێزبەندییە و دوای خۆناساندنی دەبێت بە رێزەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت ئینجا پەرلەمانتاری هەر لایەنێکبێت." 
 
ئەو فراکسیۆنە، به‌ رێكاری په‌یڕه‌وی داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکات هەڵوێستییان لە بابەتەکەدا هەبێت و دەڵێت، "چاوەڕێی ئەوەین بەدواداچوونی جیدی بکەن." 
 
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان هۆشداریی دەدات و دەڵێت، "بێ رێزیكردن به‌ هه‌ڤاڵانمان قبووڵكراو نابێت و بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست نامانهێڵێته‌وه‌." 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەهۆی لافاوەکەوە 35 کەس بریندار بوون

زیانەکانی لافاوەکەی رانیە: زیاتر لە 25 ماڵ ژێر ئاو کەوتوون و لیژنە بۆ قەرەبوو پێکدەهێنرێت

دانیشتووانی رانیە خەریکی راماڵینی پاشماوەی ئەو لافاو و تەرزەیەن کە رۆژی دووشەممە شارەکەی گرتەوە. پیاوێکی خەڵکی ئەنبار کە ماوەی 5 ساڵە لەو شارە کرێنشینە، باس لەوە دەکات لافاوەکە نەک هەر ماڵەکەی، بەڵکو هەموو ئەو کەلوپەلانەشی لەناو بردووە کە بۆ دابینکردنی بژێویی چوار منداڵەکەی کۆی کردبوونەوە.