فەرهاد ئەترووشی: پارتی بڕیاریداوە بانگەشەیەکی ئارام بەڕێوەببات

09-10-2025
فەرهاد ئەترووشی، سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دهۆک
فەرهاد ئەترووشی، سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دهۆک
نیشانەکردن دیسکی هەڵبژاردن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دهۆک بە رووداوی راگەیاند: "سەرکردایەتیی پارتی بڕیاری داوە لەم هەڵبژاردنەدا بانگەشەیەکی ئارام و شارستانی بەڕێوەببات بە جۆرێک کە هاونیشتمانییان بێزار نەبن."
 
فەرهاد ئەترووشی لە بوڵتەنی کاژێر 13:00 تۆڕی میدیایی رووداو ئاماژەی بەوەکرد: "لە بازنەی دهۆک کە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش دەگرێتەوە، 22 بەربژێریان هەیە و سەرجەمیشیان  پابەند دەبن بە بەڕێوەچوونی بانگەشەیەکی ئارام."
 
فەرهاد ئەترووشی ئاماژەی بەوەشکرد: "باوەڕمان وایە ئەم هەڵبژاردنە بەشداری خەڵک لە دەنگدان زیاتر دەبێت، چونکە پرۆسەکە گرێدراوی قەوارەی هەرێمی کوردستانە و پرسێکی نەتەوەییە، بۆ خەڵکی کورستانیش پارتی باشترین بژاردەیە کە لە بەغدا بێت."
 
سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دهۆک باسی لەوەشکرد "لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، پارتی زۆرترین دەنگی لە دەڤەری بادینان هەیە، ئەوەش متمانەی خەڵکە بە بەرنامە و خەباتی ئەو حیزبە کە لە رابردوودا خەڵ بینیویەتی"
 
لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی بانگەشە، فەرهاد ئەترووشی گوتی: "پارتی باوەڕی تەواوی بە دیموکراسی و ئازادی رادەربڕین هەیە، بانگەشەی ئازادانەی سەرجەم لایەنەکانیش بەڵگەیە لەسەر ئەو کەشە ئارام و ئازادەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیە."
 
لە بازنەی دهۆک 55 بەربژێر لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کێبڕکێی بەدەستهێنانی 11 کورسی دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە