رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه."
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پاتەختی تورکیا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه."
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدان باسیان له پرسى ئاو له‌نێوان توركيا و عێراقدا كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "نێچيرڤان بارزانى داكۆكیى له پێويستيى هه‌ماهه‌نگيى نێوان عێراق و توركيا كرده‌وه، به شێوه‌يه‌ك، به‌ڕێوه‌بردنى ئاو هه‌موو پێداويستييه‌كانى هه‌ردوولا دابين بكات."
نێچیرڤان بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، "جەختمان کردەوە لەسەر گرنگیی هەوڵە هاوبەشە هەرێمییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی کە جێگەی بایەخی هاوبەشن و بۆ پێشخستنی سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکەدا."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە.
— Rudaw (@Rudawkurdish) October 9, 2025
سەرۆکی هەرێمی کوردستان: "جەختمان کردەوە لەسەر گرنگیی هەوڵە هاوبەشە هەرێمییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی کە جێگەی بایەخی هاوبەشن و بۆ پێشخستنی سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکەدا." pic.twitter.com/6EdWuGr0Fw
دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە.
بەگوێرەی بەرنامەی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاژێر 04:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆشکی کۆماریی تورکیا لە ئەنقەرە، لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە پێشوازیی لێ دەکرێت.
دوایین دیداری نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان رۆژی 11ـی نیسانی 2025 بوو لە کۆڕبەندی ئەنتاڵیا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ