رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و باسیان لە هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان، گرنگيى پشتگيريى له هه‌وڵه‌كانى كۆمسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى کرد.
کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، شەوی پێنجشەممە، 9ـی تشرینی دووەمی 2023، لە هەولێر کرا. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هه‌ردوولا دۆخى سياسی، ئه‌منى و ئابووريى وڵات و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدایان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له گرنگيى پشتگيرى له حكومه‌تى فيدراڵى كرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنى پلان و به‌رنامه‌كانى به شێوه‌يه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات بكات."
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان، گرنگيى پشتگيريى له هه‌وڵه‌كانى كۆمسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو."
سوودانی ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ کرا و دواتر لە پیرمام لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کۆبووەوە.
سەردانەکەی سوودانی بۆ هەولێر لەدوای ئەوە دێت کە رۆژی دووشەممە، 06-11-2023، سەرۆکوەزیرانى عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانى پایتەختی ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە باسیان لە پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵاتەکە و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەتایبەتیش شەڕی ئیسرائیل و هێزە چەکدارەکانی غەززە کرد.
دەستپێکردنى ئەو گەشتەى سوودانى دواى رۆژێک بوو لە سەردانى ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بۆ بەغدا و میدیاى فەرمیى عێراق لە زارى هیشام روکابی، راوێژکارى سەرۆکوەزیرانى عێراقەوە بڵاویکردەوە، "گەشتەکەى سوودانى لە ناوچەکە لە چوارچێوەى هەوڵەکانى عێراقدایە بۆ راگرتنى ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین."
دواى وەرگرتنى پۆستى سەرۆکوەزیران، ئەمە سێیەم جارە محەممەد شیاع سوودانى سەردانى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ