شارەزایەکی هەڵبژاردن: لەم هەڵبژاردنە دەستکاریکردن و گۆڕینی ئەنجام زۆر ئەستەمە

09-11-2025
جەمال حەسەن
بنکەیەکی دەنگدان لە رانیە
بنکەیەکی دەنگدان لە رانیە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شێروان زرار، شارەزای هەڵبژاردن و راپرسی لەکاتی بەشداریکردنی لە رووماڵی تایبەتی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ هەڵبژاردن، رایگەیاند: "رێکاری نوێی کۆمیسیۆن بۆ ناسینەوەی رووخسار، چارەسەری کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر دەکات و هەنگاوێکی زۆر باشە کە جێبەجێ دەکرێت.''
 
شێروان زرار گوتی، ''تاوەکو ئێستا نزیکەی 85٪ـی خەڵکی عێراق لە سیستمی بایۆمەتری تۆمارکراون، واتە لەگەڵ وەرگرتنی پەنجەمۆر وێنەشیان گیراوە، بۆیە ئامێری ناسینەوەی رووخسار بۆ دەنگدان، ئاسانکارییەکی زۆر دەکات بۆ چارەسەری کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر، بەڵام لە دەنگدانی گشتی بەهۆی ئەوەی ژمارەی دەنگدەران زۆر زیاترە، گوشار زیاتر دەبێت، بۆیە کۆمیسیۆن دەبێت رێکاری باشتر و جیدیتر بۆ چارەسەری کێشەکان بگرێتەبەر.''
 
شێروان زرار، گوتەبێژی پێشووی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی بوو لە هەرێمی كوردستان، لەبارەی دەنگدانی گشتی کە بڕیارە 11ـی 11 بەڕێوەبچێت گوتی: ''بەگوێرەی راپرسییەکان، چاوەڕوان دەکرێت رێژەی بەشداری لە دەنگدانی گشتی زیاتر لە 50٪ بێت، واتە بەشدارییەکە لە هەڵبژاردنی پێشوو زیاتر دەبێت.''
 
سەبارەت بە گومان و نیگەرانییەکان، ئەو شارەزایەی هەڵبژاردن باسی لەوە کرد، "ئەگەر کۆمیسیۆن رێکارەکانی خۆی بە دروستی و بە ئەمانەتەوە جێبەجێ بکات، هەڵبژاردنێکی زۆر باش دەبێت و گومان هەڵناگرێت، چونکە دەستکاریکردن و گۆڕینی ئەنجام زۆر ئەستەمە و کۆمیسیۆنیش ئەو دڵنیاییەی بە لایەنە سیاسییەکان داوە.''

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لە لیبیا 42 کۆچبەری کورد دەستگیر دەکرێن؛ زۆربەیان خەڵکی ئیدارەی راپەڕینن

ماوەی شەش رۆژە 42 گەنجی کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان، کە زۆربەیان دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینن، لە کەناراوەکانی لیبیا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کراون و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە