رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی ئەو تەمە چڕەی ماوەی دوو رۆژە ئاسمانی شارەکەی گرتووەتەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی ئامەد هەڵوەشێندرانەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی کانوونی یەکەمی 2025 مەودای بینین لە هەندێک ناوچەی ئامەد بۆ سفر دابەزیوە و هاتووچۆی ئاسمانی و وشکانی ئەستەم بووە.
هەروەها سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی ئامەدەوە بۆ پارێزگاکانی دیکە هەڵوەشێندرانەوە، ئەگەر دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە، جارێکی دیکە گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.
کەشناسیی تورکیا رایگەیاند، بارودۆخی کەشوهەوا مەترسیدارە و ئەمڕۆ تاوەکو درەنگی شەو تەمومژ لە پارێزگای ئامەد بەردەوام دەبێت.
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی ئامەد دوێنێ دووشەمممە هەشتی کانوونی یەکەم بە هەمان هۆکار هەڵوەشێندرانەوە.
فڕۆکەخانەی ئامەد ساڵی 1952 دروستکراوە، فڕۆکەخانەکە تاوەکو ساڵی 2016 فڕۆکەخانەی سڤیل و سەربازی بوو. تاوەکو ئێستا هەشت جار نۆژەنکراوەتەوە و شەش جار فراوانکراوە. 11 کیلۆمەتر لە سەنتەری شار دوورە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ