20ـەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی لە سەقز بەڕێوەدەچێت

09-12-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە بەشداری شانۆکارانی چوار پارچەی کوردستان، بیستەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی لە سەقز بەڕێوەدەچێت.
 
فێستیڤاڵی شانۆی کوردی لە سەقز رۆژی چوارشەممە 10-12-2025 دەستپێدەکات و تاوەکو یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و شانۆکارانی رۆژهەڵات، باشوور، باکوور و رۆژئاوای کوردستان بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن و لە کۆتاییدا خەڵاتی باشترین شانۆ، باشترین ئەکتەری ژن و پیاو، باشترین دەرهێنان و کۆمەڵێک خەڵاتی دیکە دەبەخشرێت بە شانۆکارانی سەرکەوتوو.
 
حەمیدڕەزا خۆشبەخت، سکرتێری جێبەجێکاری بیستەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز رایگەیاند، 39 بەرهەم بۆ بەشی نمایش و کێبەرکێی فێستیڤاڵەکە نێردرابوون و لیژنەی دادوەران شەش بەرهەمی دەرەوە و حەوت بەرهەمی نێوخۆیان هەڵبژاردووە بۆ نمایشکردن و بەشدارییان لە بەشی پێشبڕکێ. 
 
سێ بەرهەمی شانۆکارانی دهۆک و هەڵەبجە، دوو بەرهەم لە رۆژئاوای کوردستان و بەرهەمێک لە شاری ماردینی باکووری کوردستان لەو فێستیڤاڵەدا بەشدار دەبن. هەروەها حەوت بەرهەمیش لە شارەکانی سنە، بیجاڕ، کرماشان، ورمێ، دیواندەرە و بەرهەمێکی هاوبەشی سەقز و مهابادیش لە فێستیڤاڵەکەدا نمایش دەکرێن.
 
رێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر پۆستەر و پۆرتاڵی فێستیڤاڵەکە شەوی دووشەممە لە سەقز بەڕێوەچوو. قوتبەدین سادقی، سکرتێری بیستەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی فێستیڤاڵەکەدا رایگەیاند، ئەو فێستیڤاڵە گۆڕەپانێک نییە بۆ کێبڕکێ، بەڵکو دەرفەتێکە بۆ هاودڵی و لێکنزیکبوونەوەی زیاتری هونەرمەندان و بە تایبەت شانۆکارانی هەموو کوردستان لە یەکتر و ئاڵۆگۆڕی بیروڕا و بیرۆکەکانیان.
 
بەپێی خشتەی فێستیڤاڵەکە، رۆژانە چوار شانۆ نمایش دەکرێن و لە پەراوێزی فێستیڤاڵەکە، پێشبڕکێی خۆشنووسی و شانۆنامەنووسی و هەروەها پێشانگەی وێنە و نیگارکێشیش بەڕێوەدەچێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێوڕەسمی خەڵاتکردنی ئادەم سادلەر

ئادەم ساندلەر لە کاتی خەڵاتکردنی نوکتەی بۆ ئامادەبووان گێڕایەوە

ئادەم ساندلەر، ئەکتەری کۆمیدیی ئەمریکی، خەڵاتی رێزلێنانی لە رێوڕەسمی خەڵاتەکانی (Movies for Grownups)ـی سەر بە رێکخراوی (AARP) پێبەخشرا و لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە؛ بە نوکتەکانی لەبارەی پیربوون؛ ئامادەبووانی هێنایە پێکەنین.