نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ پڕۆژەکانی دەزگای روانگە دووپات کردەوە

09-12-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمی دەزگای روانگە کۆبووەوە و ستایشی کار و چالاکییەکانیانی کرد، بەتایبەتی لە بواری پێگەیاندنی گەنجان و کەرتی پەروەردەدا. نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، هەموو پشتگیرییەک بۆ سەرخستنی پڕۆژەکانیان دەکات.
 
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، (9-12-2025)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە تیمی دەزگای روانگە کرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا تیمی دەزگاکە پوختەیەکیان لەبارەی کار و چالاکییەکانی ئێستا و پلان و بەرنامەکانی داهاتوویان خستەڕوو. تیشک خرایە سەر ئەو بوارانەی دەزگاکە تێیدا خزمەت دەکات، لەوانە: خێرخوازی، دەستگیرۆیی لێقەوماوان، تواناسازیی گەنجان، توێژینەوە، خوێندن و پەروەردە، کولتوور، دۆزینەوەی هەلی کار، ژینگەپارێزی و تەندروستی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراقدا. 
 
نێچیرڤان بارزانی، وێڕای دەستخۆشی، ستایشی کار و خزمەتەکانی دەزگای روانگەی کرد، "بەتایبەتی لە بواری پشتگیریکردن و پێگەیاندنی گەنجان و هاوکاریکردنی کەرتی پەروەردە و برەودان بە تواناسازیی لاوان."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و "هەموو پشتگیرییەکی بۆ بەردەوامی و سەرخستنی کار و پڕۆژەکانیان دووپات کردەوە."

 

لەلایەن خۆیانەوە تیمی دەزگای روانگە، سوپاس و پێزانینیان بۆ پشتگیری و هاندانی بەردەوامی نێچیرڤان بارزانی بۆ کار و چالاکییەکانیان دەربڕی و جەختیان کردەوە کە بە هەموو توانایەک بەردەوام دەبن لە خزمەتکردن لە بوارە جیاوازەکاندا.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە