لە هەندێک ناوچەی باشووری کوردستان سبەی پشووە

09-12-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتووەتەوە و لە بەشێک لە شوێنەکان سبەی پشووە. پارێزگاری هەولێریش دەڵێ: "هیچ هۆکارێک نییە بکرێتە پشوو."
 
رۆژی سێشەممە، 9ی کانوونی یەکەمی 2025، دوو کەس لە سنووری چەمچەماڵ و کەسێکیش لە سنووری کەرکووک لە ئەنجامی بارانبارین، لافاو و کاریگەرییان گیانیان لەدەستدا.
 
نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، بە رووداوی گوت: "سبەی چوارشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەوام نابێ."
 
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەڵەبجەش رایگەیاند: "سبەی چوارشەممە، لە دیوانی پەروەردەی هەڵەبجە و سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن (باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەکانی حکومی و ناحکومی) پشووی فەرمییە."
 
پەروەردەی شارەزووریش لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "بەهۆی بارانبارینەوە سبەی لە ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە."
 
قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵیش لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "سبەی لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووی فەرمییە، جگە لەو دامودەزگایانەی ئێشکگریی بەردەوامیان هەیە."
 
ئەوەی کە پەیوەندی بە زانکۆکانەوە هەیە، ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "دەسەڵاتمان داوەتە سەرجەم زانکۆکان کە بۆ سەلامەتیی خوێندکاران، ئەگەر پێویست بوو، دەتوانن پشوو رابگەیێنن."
 
پەیوەندیدار بە دەوام لە شوێنەکانی دیکەی باشووری کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هیچ هۆکارێک نییە تاوەکو بکرێتە پشوو؛ سبەی دەوام لە هەموو دامودەزگا و پەروەردەکان ئاسایی دەبێت."
 
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆکیش بە رووداوی راگەیاند: "هەموو تیمەکانمان بۆ 24 کاژێر لە ئامادەباییدان. لە پارێزگای دهۆک هیچ دۆخێکی نەخوازراو رووینەداوە و هەموو شتێک ئاساییە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زۆرترین کاڵا هەناردەکراوەکان بریتین لە: کاشی، سیرامیک، شووشە، بەرهەمە پلاستیکییەکان، بەردی ئاسن، گەچ، ئامێری کشتوکاڵ، بەرهەمی پیشە دەستییەکان و سەوزە و میوە

گومرگی کرماشان: هەناردەی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانمانەوە کەمی کردووە

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای کرماشان رایدەگەیێنێت، لە 10 مانگی رابردوودا هەناردەکردنی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە بەراورد بە ساڵی رابردوو هەم لە رووی بڕ و هەم لە رووی نرخەوە کەمی کردووە.