دڵزاری شاعیر کۆچی دواییکرد

10-04-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن دڵزاری شاعیر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەحمەد دڵزار، شاعیری نێوداری کورد کە بەشداریی جەنگی جیهانی دووەمی کردووە، لە تەمەنی 101 ساڵی کۆچی دواییکرد.
 
یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی ھەولێر رایگەیاند، بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، شاعیری گەورە و تێکۆشەر مامۆستا ئەحمەد دڵزار ڕادەگەیەنین. 
 
لە راگەیێندراوەکەی یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی هەولێر هاتووە "مامۆستا دڵزار نەک ھەر شاعیرێکی ناودار و تێکۆشەر بوو، بەڵکوو ھەموو ژیانی خۆی لە پێناو خەبات و کوردایەتی و خزمەتکردنی ئەدەب و کولتووری کوردی بردە سەر".
 
لە 13ی تشرینی یەکەمی 2019دا، دڵزار لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو دەربارەی بەشداربوونی کورد لە جەنگی جیھانی قسەی کرد و قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپی بەدرۆ خستەوە کە گوتبوی کورد لە جەنگی جیھانیدا یارمەتیدەری ھاوپەیمانان نەبووە. دڵزار لە وەڵامی دۆناڵد ترامپدا گوتی «کورد بەشداری لە جەنگی دووەمی جیھانی کردووە و لە جەنگەکەشدا زۆر ئازابوون، سەرۆکی ئەمریکا بۆیە زانیاریی نییە و دەڵێت کورد بەشداری نەکردبوو، چونکە ئەو کاتە لەدایک نەبووە بۆیە نازانێت".
 
دڵزاری شاعیر
 
ناوی تەواوی: ئەحمەد مستەفا محەممەد ئاغای حەوێزییە
 
ساڵی 1920 لە کۆیە لەدایکبووە 
 
ساڵی 1929 لە تەمەنی 9 ساڵیدا لە کۆیە دەست بە خوێندنی سەرەتایی دەکات
 
ساڵی 1937 بۆ یەکەمجار قوتابخانەی ناوەندی لە کۆیە دەکرێتەوە، ئەویش دەچێتە ناوەندی
 
لە 28ی شوباتی 1943 دەبێتە سەربازی سوپای لیڤی عێراقی
 
ساڵی 1959 بە ئەندامی یەکێتیی ئەدیبانی عێراق وەرگیراوە
 
 ساڵی 1970بە ئەندامی یەکەم دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتیی نووسەرانی کورد ھەڵبژێردراوە
 
دوایین هەڤپەیڤینی لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو بوو لە 13ی تشرینی یەکەمی 2019دا
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنی رووداوە هاتووچۆکە. وێنە: راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی

شۆفێری تانکەرێک لە 100 مەتریی سلێمانی 'خەوی لێکەوت' و بە رووداوی هاتووچۆ مرد

راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لە شەقامی 100 مەتری شۆفێری بارهەڵگرێکی سووتەمەنی "خەوی لێکەوتووە،" دواتر بەهۆی تیژڕۆییەوە تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و گیانی لەدەستداوە