زانکۆی سەلاحەددین روونکردنەوە لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوام دەدات

10-05-2020
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن زانکۆی سەلاحەددین
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین روونکردنەوە لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و خوێندنی قوتابیان دەدات و دەڵێ، دەوامی سەرۆکایەتیی زانکۆ لە 11ی ئایارەوە دەستپێدەکاتەوە، بەڵام دەوامی قوتابیان دەستپێناکاتەوە.
 
پرۆفیسۆر دکتۆر جەوهەر فەتاح، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سبەی دووشەممە سەرۆکایەتیی زانکۆی سەلاحەددین وەکو تەواوی فەرمانگەکانی دیکەی حکومەت دەست بە دەوامی خۆی دەکاتەوە و دەوامەکەش لە کاژێر 09:00ی بەیانی تاوەکو 01:00ی نیوەڕۆ دەبێت.
 
لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابیان، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین ئاماژەی بەوە کرد، دەوامی قوتابیان سبەی دەستپێناکاتەوە، بەڵکو بڕیارە 30ی ئایار دەستپێبکاتەوە، ئەگەر دۆخی تەندروستی گونجاو و لەباربێت.
 
لە 14ی ئادارەوە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن راگیراون، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەمەبەستی کۆنترۆڵکردن و رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرپەرچدانەوەی درۆن لە ئاسمانی هەولێر. وێنەکە چەند رۆژێک پێش ئێستایە

33 رۆژی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل لەگەڵ ئێران؛ 549 هێرشی درۆنی و مووشەکی کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان

لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لەگەڵ ئێران، هەرێمی کوردستان بە درۆن و مووشەک هێرش دەکرێتە سەری. بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، هەرێمی کوردستان بە 549 درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەری و زۆرینەیان بۆ سەر هەولێر بووە