گۆڤارێکی زانستی: 10 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە زاگرۆس بزن بەخێوکراوە

10-06-2021
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن بزن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گۆڤاری نیو زاینتیست، کە گۆڤارێکی متمانەپێکراوی بەریتانییە و لە ساڵی 1956ەوە لەبوارەکانی زانست و تەکنەلۆژیا بابەت بڵاودەکاتەوە، دەڵێت 10 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە زاگرۆس بزن بەخێوکراوەە.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی گۆڤاری نیو ساینتیست، کە پشت بە کۆکردنەوەی زانیاری شوێنەوارناسی و جینی دەبەستێت، دەڵێت 10 هەزار ساڵ لەمەوبەر، بۆ یەکەمجار خەڵک لە چیای زاگرۆس، چیای گەنجیرە لە رۆژهەڵاتی هەرسین لە پارێرگای کرماشان و گردی بولحەسەن لە باکووری شارۆچکەی دڵڤان لە پارێزگای لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بزنیان بەخێوکردووە.
 
زاناکان لەتاقیگەیەکدا لەکاتی وردبوونەوە لە خاک و خۆڵی ئەو ناوچە شاخاویانە، میزی بزنیان ناسیووەتەوە، کە لەگەڵ خاکەکەدا تێکەڵبووە.
 
لێکۆڵەران لەنێو DNAی بزنەکاندا، 14 بۆماوە ماددە و 32 مایتۆکۆندریایان دەستکەوتووە، کە لە دایکی ئەو گیاندارانەوە بۆ وەچەکانی دوای خۆیان بەجێماوە.
 
کیڤن دالی، پسپۆڕ و وانەبێژ لە زانکۆی ترینیتی کۆلێج دۆبلین لە ئێرلەندا دەڵێت: "ئەو زانیارییە شوێنەوارناسی و جینییەمان لەبەردەستە، کە ئاماژە بەوەدەدەن، کە 10 هەزار ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکەمجار مێگەلە بزنێک بەخێوکراون"
 
هەر بەگوێرەی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانی گۆڤارەکە، بەڵگەنامە شوێنەوارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، کە بەخێوکردنی بزن 8 هەزار ساڵ لەمەوبەر هەبووە. 
 
بەگوێرەی هەندێ داتا و زانیاری، کە لە گۆڤاری نیو زاینستیست بڵاوبووەتەوە، لە هەندێ کاتدا هەندێ بزنی نێر لەنێو ئەوانیدی جیاکراونەتەوە و سەربڕدراون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم بزنانە لەشوێنێک کۆکراونەتەوە و بەخێوکراون، نەک لەکاتی راوکردندا کوژرابن. 
 
کیڤن دالی و هاوپیشەکانی ماددەی بەبەردبووی بزنیان لە زنجیرەچیاکانی زاگرۆس بردووەتە تاقیگە و دەرکەوتووە، کە مێژووی ئەم بەبەردبووانە بۆ 8200 بۆ 7600 ساڵ بەر لە زایین دەگەڕێتەوە.
 
نیو ساینتیست باس لە مێژووی سەگڤانی دەکات لە ناوچەکەدا، دەڵێت 14 هەزار ساڵ لەمەوبەر واتا پێش بزن سەگ هەبوون، دواتر سەگ بۆ سەرپەرشتیکردن و رێنوێنیکردنی بزنەکان بەکارهاتوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فازڵ میرانی

سوودانی و شاندێکی پارتی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و رایگەیاند، پێویستە هاوئاهەنگی لەنێوان هێزە سیاسییەکاندا هەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان.