رووداو دیجیتاڵ
ژمارەیەک لە گەنجانی ژینگەدۆستی جوانڕۆ گرووپێکی خۆڕسکیان دروستکردووە؛ 24 کاژێر دوای ئەوەی پێیان وابووە ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی میراولی، شەشە و چاڵاویان کۆنترۆڵ کردووە، بەهۆی سەرهەڵدانەوەی ئاگرەوە، دیسان بەپەلە خۆیان گەیاندەوە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە.
ژینگەدۆستانی خۆبەخش لە شەوی رابردووەوە نیگەرانی ئەوەن بەهۆی سەختیی ناوچەکەوە، نەتوانن ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و دەڵێن، پێویستیان بە هێز و کەلوپەلی زیاتری ئاگرکوژێنەوەیە.
ئاگرکەوتنەوەکەی ئەو دارستانانە چوار رۆژە دەستیپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەک هەر لەلایەن دامودەزگا تایبەتەکانەوە گرنگیی پێنەدراوە، بەڵکو لە میدیا فەرمییەکانی حکومەتیشدا کەمتر باسی لێدەکرێت. ئێستاش ژینگەپارێزان تەنیا هاتنە سەر خەتی دامودەزگا حکومییەکان بە رێکاری گونجاو بۆ کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکە دەزانن.
تاوەکو ئێستا رووبەری دارستانی سووتاوی ناوچەی جوانڕۆ دیار نییە. ژینگەپارێزانی خۆبەخشیش پاشنیوەڕۆی دوێنێ لە ناوچەکە گەڕاونەتەوە و داوایان لە خەڵک کردووە بە هێزێکی زیاترەوە بچنەوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ