مەسرور بارانی: کەریم شنگالی پێشمەرگەیەکی ئازا و نیشتمانپەروەر بوو

10-06-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی کەریم شنگالی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پێشمەرگەیەکی ماندوونەناسی ئازا و تێکۆشەرێکی ناسراو بوو."
 
کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی پێشووی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. بەو بۆنەیەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە.
 
مەسرور بارانی دەڵێت، "هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و سەرکردەی دیار و ناسراوی پارتی دیموکراتی کوردستان، زۆر خەمباری کردم."
 
عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵڵا، ناسراو بە کەریم شنگالی، ساڵی 1950 لەدایکبوو و پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان بووە؛ ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە خەباتی کەریم شنگالی کردووە و رایگەیاندووە، "کاک کەریم شنگالی لە هەموو قۆناخەکانی خەباتی گەلی کوردستاندا پێشمەرگەیەکی ماندوونەناسی ئازا و تێکۆشەرێکی ناسراو و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو."
 
"لە هەموو ئەرک و بەرپەرسیاریەتییەکانیدا، زۆر بە دڵسۆزی و لێهاتووییەوە کارەکانی جێبەجێ دەکرد و کەسێکی وەفادار و جێی متمانە بوو"، ئەمەش بەشێکی دیکەی پەیامەکەی مەسرور بارزانییە بۆ کۆچی دوایی کەریم شنگالی.
 
لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرخۆشی لە ماڵباتی کەریم شنگالی، هاوڕێیانی و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.
 
کەریم شنگالی، لە کابینەکانی پێنج، شەش، حەوت و هەشتەمی هەرێمی کوردستان وەزیری ناوخۆ بوو.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.