رووداو دیجیتاڵ
کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی پێشووی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری پێشووی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵڵا، ناسراو بە کەریم شنگالی، ساڵی 1950 لەدایکبووە و پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان بووە.
لە ساڵی 2022دا کەریم شنگالی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی چووە دەرەوە و لە حوزەیرانی 2022دا گەڕایەوە، لەو کاتەوە لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو.
ئەو کاتەی کەریم شنگالی بە مەبەستی چارەسەر چووە دەرەوە، بەڕێوەبەری نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو.
جگە لە پێشمەرگایەتی لە هەردوو شۆڕشی گوڵان و ئەیلوول، کەریم شنگالی دوای راپەڕین لەنێو حکومەتی هەرێمی کوردستاندا رۆڵی کاریگەری هەبوو؛ ساڵانی 1993 - 1994 بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بووە و لە کابینەکانی پێنجەم، شەشەم، حەوتەم و هەشتەمی هەرێمی کوردستانیش وەزیری ناوخۆ بووە.
دوای ئەوەی ساڵی 2005 کابینەی یەکگرتووی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی پێکهێندرا، کەریم شنگالی بە وەزیری ناوخۆ دیاری‌کرا.
کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی 2009 بە سەرۆکایەتیی بەرهەم ساڵح و جێگرایەتیی ئازاد بەرواری پێکهێندرا؛ لەو کابینەیەشدا کەریم شنگالی لە هەمان پۆست بوو.
کابینەی حەوتەم و هەشتەم بە سەرۆکایەتیی نیچیرڤان بارزانی بوو، عیماد ئەحمەد لە کابینەی حەوتەم و قوباد تاڵەبانی لە کابینەی هەشتەم جێگری بوون، لە هەردوو کابینەکەدا کەریم شنگالی وەزیری ناوخۆ بوو.
کەریم شنگالی ساڵی 1971 کۆلێژی یاسا و رامیاریی لە زانکۆی بەغدا تەواو کرد، لە 1971 - 1973 لە بەغدا کاری پارێزەریی کردووە.
- ناوی تەواوی عه‌بدولكه‌ریم سوڵتان عه‌بدوڵڵایە.
- ساڵی 1950 لە شاری موسڵ لەدایکبووە.
- ساڵی 1971 به‌كالۆریۆسی له به‌شی یاسا له كۆلێژی یاسا و رامیاریی زانكۆی به‌غدا بەدەستهێنا.
- ساڵی 1971 تاوەکو 1973 له شاری به‌غدا کاری پارێزەرایەتی کرد.
- ساڵی 1967 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستانه‌وه كرد.
- ساڵی 1969 ئه‌ندام ناوچه بوو له لیژنه‌ی ناوچه‌ی به‌غداى سه‌ر به لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان.
- له ئاداری 1973 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كرد.
- ساڵی 1975 بە راسپاردەی بارزانی نەمر لەگەڵ کۆمەڵێک کادیری دیکە راسپێردراون بۆ هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش و رێنماییان لە سەرۆک مەسعود بارزانی و ئیدریس بارزانییەوە وەرگرتووە.
- لەگەڵ جەوهەر نامیق سالم لە ساڵی 1975 چووەتە باکووری کوردستان و لەوێوە چوونەتە دەڤەری بادینان بۆ هەڵگیرساندنەوە و سەرکردایەتی شۆڕش لەو دەڤەرە.
- ساڵی 1976 له كۆنفڕانسی به‌رلین بووه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستان.
- ساڵی 1979 ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی کۆنگرەی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بوو له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
- له ئاداری 1992 به نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانییەوە به ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ده‌ستنیشانكرا.
- له کۆنگرەی یازده‌یه‌م لە ساڵی 1993 به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
- ساڵی 1993 تاوەکو 1994 به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتیی هه‌رێمی كوردستان بوو.
- لە کۆنگرەی دوازدەیەم لە ساڵی 1999 بە ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایەوە.
- له كابینه‌كانی چواره‌م، پێنجه‌م، شه‌شه‌م، حه‌وته‌م و هه‌شته‌م وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بوو.
- ساڵی 2010 لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و دواتر مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
- زۆر جار رۆڵی گەورەی هەبووە لە دانوستاندنەکان لەگەڵ حکومەتی بەغدا، لەوانەش لەدوای گشتپرسی و 16 ی ئوکتۆبەری 2017 دا.
- دوای دامه‌زراندنی كابینه‌ی نۆیه‌می هه‌رێمی کوردستان بووە راوێژکار له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و دواتریش بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ