سوپای تورکیا سنووری گوندێکی قەزای ئامێدی تۆپباران دەکات

10-07-2022
حەیدەر دۆسکی
ڤیدیۆی ساتی تۆپبارانەکە
ڤیدیۆی ساتی تۆپبارانەکە
نیشانەکردن ئامێدی
A+ A-
رووداو - دهۆک 

چەند گوللە تۆپێکی سوپای تورکیا لە نزیک گوندێکی سنووری قەزای ئـامێدی کەوتنەخوارەوە و ترسی لای دانیشتووانەکەی دروستکرد. 
 
رۆژی یەکشەممە 10-7-2022 هاونیشتمانییەکی گوندی هروور بە ناوی شڤان هرووری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دەوروبەری کاژێر 10:30 خولەکی شەو، چەند گوللە تۆپێکی سوپای تورکیا لە سنووری گوندەکەی کەوتنە خوارەوە و ئەوەش ترسی لای دانیشتووان دروستکرد. 
 
بە گوتەی هاونیشتمانییەکە، ژمارەی گوللە تۆپەکان نزیکەی 10 دانە بوون و ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی جەژنە، چەندین خێزان بە مەبەستی سەردان چوونەتە گوندەکە بۆ لای کەسوکاریان و بەسەرکردنی کاتێکی خۆش. 
 
گوندی هروور دەکەوێتە سنووری ناحیەی کانی ماسێ لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."