پەروین فاتیح: پۆستی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دوو ساڵ بە دوو ساڵە

11-08-2024
پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکێتی
پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکێتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، بەپێی رێککەوتن، کورد (یەکێتی) دوو ساڵی یەکەم پارێزگاری کەرکووک وەردەگرێت و دواتر دەدرێتە نەتەوەی عەرەب. دوای ئەوە کورد پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا لە عەرەب وەردەگرێت.
 
پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکێتی بە رووداوی گوت، بۆ کۆبوونەوەی شەممە، 10-08-2024، رێککەوتنی پێشوەختە کرابوو: "ئەوەی ئێمە بێنیمان کۆبوونەوەیەکی زۆرئاسایی بوو، چونکە کریستیان و عەرەبیش لەگەڵمان بەشداربوون. تەنیا لە برایانی تورکمان ئامادە نەبوون، جێگرەکانی پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ ئەوان دانراوە و ئێمە ئامادەین دەنگ بە بەربژێریان بدەین."
 
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە هۆتێل رەشید لە بەغدا کرا. 7 ئەندامی ئەنجوومەن بەشدارییان تێیدا نەکرد. 
 
ئەندامانی یەکێتی، سێ ئەندامی عەرەب و ئەندامەکەی کریستیان بەشدار بوون. ئەو ئەندامە عەرەبانەی لە کۆبوونەوەکە بەشدار بوون پێکهاتبوون لە: رەعد ساڵح، محەممەد حافز و زاهر عاسی.
 
لە کۆبوونەوەکەدا رێبوار تەها بە پارێزگار و محەممەد حافز، بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران.
 
پەروین فاتیح دەڵێت: "هەموو پێکهاتەکان پشکیان لە پارێزگای کەرکووک هەیە و هەموو رێکارەکان بە یاسایی جیبەجێ کراون، لە کۆبوونەوەکەش زۆرینەی ئەندامان بەشداربوون. هەڵبژاردنەکە بە ئاشکرا و نهێنی بەڕێوەچوو، هەردوو پرۆسەکە وەکو یەک بوون."
 
بە گوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، یەک کەس خۆی بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا بەربژێرکرد کە لە نەتەوەی عەرەبە، بۆ پارێزگاریش تەنیا یەک کورد خۆی بەربژێر کردبوو.
 
لەبارەی پۆستەکانیشەوە، پەروین فاتیح گوتی: "بەپێی رێککەوتنەکە، کورد (یەکێتی) دوو ساڵی یەکەم پارێزگاری کەرکووک وەردەگرێت و دواتر دەدرێتە نەتەوەی عەرەب. دوای ئەوە کورد پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا وەردەگرێت."

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک قوتابی لە هۆڵی تاقیکردنەوە

وەزارەتی پەروەردە: گۆڕانکاری لە تاقیکردنەوەی دەرەکیدا کراوە لە هەردوو وەرزەکەدا جێبەجێ دەکرێت

سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بۆ خوێندنی ئەم ساڵ گۆڕانکاری کراوە؛ پار هەموو تاقیکردنەوەکان هەڵبژاردن بوو، بەڵام ئەم ساڵ نیوە بە نووسینە و نیوەش هەڵبژاردنە.