زانکۆی سەلاحەددین: بۆ کردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان چاوەڕێی وەزارەتی تەندروستین

10-10-2020
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن دەستپێکردنەوەی خوێندن زانکۆ بەشی ناوخۆیی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تاوەکو ئێستا بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆکان نەکراونەتەوە و سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین دەڵێت، چاوەڕێی رێنمایی وەزارەتی تەندروستی دەکەن لەبارەی رێکارەکانی چۆنێتی کردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان.
 
پرۆفیسۆر دکتۆر جەوهەر فەتاح، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، کردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان لە زانکۆ ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە، بەتایبەتی لەو زانکۆیانەی قوتابییان زۆرە، وەک زانکۆی سەلاحەددین، بۆیە چاوەڕێی رێنمایی وەزارەتی تەندروستین بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی کوردستان رێنمایی خۆپارێزی تەندروستی دەربکات لەبارەی چۆنێتی گرتنەبەری رێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بۆ کردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان.
 
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین زیاتر روونیکردەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا نووسراوی بۆ وەزارەتی تەندروستی کردووە بۆ ئەوەی لیژنەیەکی باڵای پسپۆڕ رێکار و رێنمایی خۆپارێزی دەربکات لەسەر ئاستی کوردستان لەبارەی چۆنییەتی رێکارەکانی خۆپارێزی لە بەشە ناوخۆییەکاندا.
 
پرۆفیسۆر دکتۆر جەهەر فەتاح  ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لەوە سیستەمی میوانداریکردن هەیە، هەر قوتابییەک ماڵی لە سنووری هەر زانکۆیەک نزیک بێت، ئەوا دەتوانێت ئەمساڵ لەو زانکۆیە درێژە بە خوێندن بدات نەک زانکۆکەی خۆی. هەروەها ئەگەر رێنماییش دەرچوو ئەوا بەشە ناوخۆیی دەدرێتە ئەو قوتابییانەی 35 کم زیاتر لە زانکۆ دوورن، بەو مەرجەی لە نزیکترین شوێن لەو زانکۆیەدا ئەو بەشە نەبێت کە قوتابییەکە تێیدا دەخوێنێت. جگە لەمەش ئەمساڵ سیستەمی ئاوێتە پەیڕەو دەکرێت قوتابی هەموو رۆژێک لە هۆڵەکانی خوێندن نییە، بەشێک لە خوێندنەکەی ئەلکیترۆنی و ئۆنلاین دەبێت. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی سلێمانی

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەهۆی تەمەوە راگیراون

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تەم ناوشاری سلێمانی و بەشێک لە رێگاکانی دەرەوەی شاری گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت دوو رۆژ بەردەوام بێت.