بەرپرسی لقی 16: هەردوو بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دووی هەولێر دەرچوون

10-10-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پێشوەخت
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی 16ـی پارتی رایگەیاند، هەردوو بەربژێرەکەیان لە بازنەی دووی هەولێر دەنگی پێویستیان بۆ چوونە پەرلەمان بەدەستهێناوە. 
 
بەپێی دوایین ئامارەکان، کوردۆ عومەر، بەربژێری هاوپەیمانی کوردستان لە بازنەی دووی هەولێر دەنگی پێویستی بەدەستهێناوە بۆ چوونە پەرلەمان.
 
خدر عەلی مەنتک- پارتی : 24758 دەنگ
وەزیرە ئەحمەد - نەوەی نوێ: 23321 دەنگ
ئامانج مەحموود- پارتی: 18973 دەنگ
کوردۆ عومەر- هاوپەیمانی کوردستان: 14322 دەنگ
 

بازنەی دووی هەولێر چوار کورسییان بۆ پەرلەمانی عێراق هەیە کە یەکێکیان بۆ کۆتای ئافرەتانە.

پارێزگای هەولێر لە چوار بازنە پێکهاتووە، لە سەرجەم بازنەکان ملیۆنێک و 238 هەزار و 379 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و، 15 کورسیی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەو پارێزگایە دابینکراوە کە چواریان بۆ کۆتای ئافرەتانە.
 
ئەو ئەنجامانە بەرایین و هێشتا یەکلایینکەراوەتەوە، بڕیارە لە ماوەی 24 کاژێردا دوای داخستنی بنکەکانی دەنگدان کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی دەنگەکان رابگەیێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەهۆی لافاوەکەوە 35 کەس بریندار بوون

زیانەکانی لافاوەکەی رانیە: زیاتر لە 25 ماڵ ژێر ئاو کەوتوون و لیژنە بۆ قەرەبوو پێکدەهێنرێت

دانیشتووانی رانیە خەریکی راماڵینی پاشماوەی ئەو لافاو و تەرزەیەن کە رۆژی دووشەممە شارەکەی گرتەوە. پیاوێکی خەڵکی ئەنبار کە ماوەی 5 ساڵە لەو شارە کرێنشینە، باس لەوە دەکات لافاوەکە نەک هەر ماڵەکەی، بەڵکو هەموو ئەو کەلوپەلانەشی لەناو بردووە کە بۆ دابینکردنی بژێویی چوار منداڵەکەی کۆی کردبوونەوە.