پڕۆژەیەکی نوێی نیشتەجێبوون لە هەولێر؛ پڕۆژەکە خێزانییە و 65%ـی سەوزاییە

11-10-2023
فەرهاد دۆڵەمەری
فەرهاد دۆڵەمەری @farhaddolamari
پڕۆژەی سێنتراڵ پارک لە هەولێر
پڕۆژەی سێنتراڵ پارک لە هەولێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سێنتراڵ پارک، پڕۆژەیەکی خێزانییە و لەسەر رووبەری 43 هەزار مەتر دووجا لەسەر شەقامی 40مەتریی هەولێر لە گەڕەکی رووناکی دروستدەکرێت. پڕۆژەکە 65٪ـی بۆ سەوزایی تەرخان کراوە.
 
نەریمان محەممەد، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەیە و دەڵێت، "پڕۆژەکەی ئێمە خێزانییە و بەباشترین کوالێتیی بیناسازی دروستمانکردووە، تەنانەت حیسابی بوومەلەرزەشمان کردووە، جگە لەمە سیستمی ئاگرکوژێنەوەی ساردی و گەرمیشمان بۆ دابینکردووە."
 
پڕۆژەکە لە 9 تاوەر پێکهاتووە، هەر تاوەرێکی 21 نهۆمە و لە هەر تاوەرێکیش 2 نهۆمی تایبەتکراوە بە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل، 19 نهۆمیشی کراوە بە شوێنی نیشتەجێبوون.
 
ئەحمەد دڵزار، بەرپرسی بەشی فرۆشتنی سێنتراڵ پارک گوتی، "لە پڕۆژەکەی ئێمە چوار جۆر رووبەری جیاوازی شوقەمان هەیە لە 64 مەتری دەستپێدەکات تاوەکو 156 مەتری، واتە دەتوانی بە 49 وەرەقەی پێشەکی و مانگانە 350 دۆلار بۆ ماوەی 7 ساڵ ببیتە خاوەن شوقەیەک لە پڕۆژەی سێنتران پارک."
 
کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوامە، تاوەرێکی پڕۆژەکە تەواوبووە و بڕیارە تاوەکو 10 مانگی دیکەش دوو تاوەری دیکە کارەکانیان بە کۆتا بگات.
 
ئەحمەد دڵزار، بەرپرسی بەشی فرۆشتنی سێنتراڵ پارک باس لەوەش دەکات، "هۆکاری دواکەوتنی بەشێکی پڕۆژەکە بەهۆی ئەوەیە 3 قوتابخانەی حکومی لەنێو پڕۆژەکەدا بوون، دوای ئەوەی حکومەت رەزامەندی دا بە تێکدانیان و دروستکردنی 7 قوتابخانە لە شوێنیان، ئێمە 3 قوتابخانەکەمان تێکدا و 2 قوتابخانە لەنێو پڕۆژەکە دروست دەکەین و 5 قوتابخانەی دیکەش لە شوێنی دیکە."
 
پڕۆژەکە 2 هەزار و 52 شوقە لەخۆدەگرێت، 65٪ـی پڕۆژەکەش بۆ سەوزایی تەرخانکراوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە