سێ‌ فراكسیۆن لە هەندێک بڕگە ‌و ماددەی ناو پرۆژەیاسای چاكسازی ناڕازین

11-01-2020
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن پرۆژەیاسای چاکسازی پەرلەمانی کوردستان
A+ A-
 
 
 
رووداو - هەولێر

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمان ئاماژەی بەوە کرد، بە فەرمی فراكسیۆنەكانی یەكگرتوو ‌و كۆمەڵ ‌و نەوەی نوێ‌ لە هەندێک‌ بڕگە ‌و ماددەی ناو پرۆژەیاسای چاكسازی ناڕازین.
 
رووبار ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "قسە ‌و هەڵوێستی هەندێک‌ پەرلەمانتار لە سۆشیال میدیا لەسەر پرۆژەیاسای چاكسازی تووشی سەرسامییان كردووە. هەندێک‌ پەرلەمانتار لە كۆبوونەوەكاندا شتێك دەڵێن ‌و لە سۆشیال میدیا شتێكی دیكە. لە كۆبوونەوەكان قسەی دڵی خۆیان دەكەن‌ و هەڵوێست وەردەگرن، لە  سۆشیال میدیایش بە دڵی خەڵكی قسەدەكەن".
 
بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە، بڕیارە پرۆژه‌یاسای "چاكسازی له ‌خانه‌نشینیی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر" به‌پێی حوكمی مادده‌كانی "87، 88، 89، 92" له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.
 
ئەندامەكەی لیژنەی یاسایی باسی لەوەش كرد، "یەكێك لە ناڕەزایەتییەكانیش لەسەر خانەنشینیی پەرلەمانتارانە کە ئەگەر مەرجی تەمەن ‌و خزمەتیش نەبێت، بە لە 40% مووچەكەی خانەنشین دەبێت، داواشمان كردوە كۆبوونەوەی سبەی كە خوێنەوەی دوومی پڕۆژە یاسای چاكسازی تێدا دەكرێت، بەشێوەی راستەوخۆ بێت ‌و پەخش نەبڕدرێت".
 
مووچەی پەرلەمانتار هەشت ملیۆن و 200 هەزار دینارە. ئەگەر بە لە 40%ی مووچەكەش خانەنشین بكرێن، ئەوا خانەنشینییان دەبێتە سێ ملیۆن ‌و 280 هەزار دینار.
 
بڕیارە سبەی یەكشەممە 12-01-2020 لە پەرلەمانی كوردستان خوێنەوەی دووم بۆ پرۆژەیاسای چاكسازی بكرێت.
 
رۆژی 16ی مانگی رابردوو پەرلەمانی کوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینى، مووچه‌، ده‌رماڵه، به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیکە کرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 لەیلا زانا پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی مەسرور بارزانی کردووە

لەیلا زانا لەبارەی شەهیدبوونی 6 پێشمەرگە: خەمێکی گەورەیە بۆ تەواوی گەلەکەمان

سیاسەتڤان و پەرلەمانتاری پێشووی کورد لە تورکیا، پەیامێکی هاوخەمی بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نارد. لەیلا زانا دەڵێت، شەهیدبوونی پێشمەرگەکان خەمێکی گەورەیە بۆ تەواوی گەلی کورد.