لە ساڵێکدا لە سنووری شارەوانیی هەولێر نزیکەی 700 هەزار تۆن خاشاک ژێرخاک کراوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ئاماری کۆکردنەوەی خاشاکی پاری بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تەنیا لە سەنتەری شاردا 684 هەزار تۆن خاشاک ژێرخاک کراوە؛ گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: "لە هەرێمی کوردستان تێچووی کۆکردنەوەی خاشاک لە مانگێکدا 10.5 ملیار دینارە."
 
رۆژی یەکشەممە، 11ـی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پلانی ساڵی 2025دا، لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزییەوە، لە سەنتەری شاری هەولێر توانراوە بڕی 684 هەزار تۆن زبڵ و خاشاک کۆبکرێتەوە و بگەیێندرێتە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە و لەوێ ژێرخاک بکرێت.
 
شارەوانیی هەولێر ئاماژە بەوەش کرد، تیمی چاودێرییەکانیان بەردەوامن لە تۆمارکردنی سەرپێچیی ئەو بارهەڵگرانەی بە شێوەی نایاسایی و لە شوێنە قەدەخەکراوەکاندا خاشاک دەڕێژن، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ فەراهەمکردنی ژینگەیەکی پاکتر، چونکە ئەو کارانە بارگرانیی بۆ تیمەکانی شارەوانی دروست کردووە.
 
رۆژی 21ی9ی2025، سەنعان عەبدوڵڵا، گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، بڕی خاشاک لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەپێی کات و وەرزەکان دەگۆڕێت، بەڵام بە تێکڕا "رۆژانە زیاتر لە حەوت هەزار و 200 تۆن خاشاک لە هەرێمی کوردستان کۆدەکرێتەوە، کە تەنیا زیاتر لە دوو هەزار تۆنی لە سنووری پارێزگای هەولێرە."
 
بە گوتەی د. سەنعان عەبدوڵڵا، کۆکردنەوەی هەر تۆنێک خاشاک بڕی 50 هەزار دینار لەسەر حکومەت دەکەوێت، ئەوەش تێچوویەکی زۆرە و مانگانە دەگاتە نزیکەی 10.5 ملیار دینار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی هەسەدە.

هەسەدە دەنگۆی جووڵەی سەربازی لە دێر حافر رەتدەکاتەوە و تورکیا بە هێرشی درۆنی تۆمەتبار دەکات

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، رۆژی یەکشەممە 11-01-2026، هەموو ئەو بانگەشانەی وەزارەتی بەرگریی سووریای رەتکردەوە کە باسیان لە جووڵەی سەربازی یان کۆکردنەوەی هێز لە بەرەی (دێر حافر) دەکرد. هەسەدە جەختی کردەوە کە هیچ ئامادەکارییەکی نائاسایی لە ناوچەکەدا نییە.